بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، 48ـهمین کێبەرکێی سەرتاسەریی قورئانی پیرۆز لە ئاستی نیشتمانی، بڕیارە بە بەشداریی 450 بلیمەتی قورئانی لە 31 پارێزگای ئێران لە بەشەکانی لەبرکردنی 20ی جوزم، لەبەرکردنی هەمووی قورئان، خوێندنەوەی بە تەرتیل، بانگدان، دوعاخوێندن، هاوبێژی و هاودەنگی لە دوو لقی ژنان و پیاوان، لە کۆتاییەکانی مانگی ڕەزبەردا لە پارێزگای کوردستان بەڕێوە دەچێت.
لە پەراوێزی بەڕیوەچوونی ئەم بۆنە پیرۆزە کە لە 26ی ڕەزبەر تا 6ی خەزەڵوەرە(بۆ ماوەی 10 ڕۆژ)، بڕیارە پیشانگایەکی پیشەگەلی دەستی و هونەری بۆ بەرهەمی 100 هونەرمەند بە تێمی قورئانی، بۆ ماوەی 5 ڕۆژ (26ی ڕەزبەر تا 1ی خەزەڵوەر) لە یانەی کورد لە شاری سنە بەڕیوە بچێت.
Your Comment