سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتاردانی لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی بزووتنەوەی بێلایەن لە ئۆگاندا، کەڵکئاوەژوویی ترۆئیکای ئەورووپی لە میکانیزمی چارەسەری ناکۆکی بەرجام و ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەڕاندنەوەی بڕیارنامە هەڵوەشاوەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی بە هەنگاوێکی نایاسایی زانی کە ناتوانێ وەک ڕیسایەک قبووڵ بکرێت.
وەزیری درەوەی ئێران بە بیرهێنانەوەی کۆتایی بڕیارنامەی 2231ی ئەنجومەنی ئاسایش لە پەیوەندی لەگەڵ پرسی ئەتۆمی ئێران لە 26ی ڕەزبەی 1404ی هەتاوی، خوازیاری دژایەتیی وڵاتانی ئەندامی بزووتنەوەی بێلایەن لەگەڵ کەڵکئاوەژوویی لە دامودەزگا نێودەڵەتییەکان بەتایبەت ئەنجومەنی ئاسایش بۆ باجوەرگرتن و گوشارخستنە سەر وڵاتانی ڕوو لە گەشە بوو.
عێراقچی جەختیشی کرد: بە ئاوڕدانەوە لە ناشێاوێتیی ترۆئیکای ئورووپی لە دەستبردن بۆ میکانیزمی چارەسەریی بەرجام، ئاشکرابوونی نیازی ناپاکیان و هەروەها دژایەتیی ئاشکرای دوو ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش، پاگەندەی گەڕانەوەی بڕیارنامە هەڵوەشاوەکانی ئەنجومەنی ئاسایش بە هۆی بەرجامەوە، نایاساییە و نابێ لای وڵاتانەوە بە هەند وەربگیرێت.
Your Comment