١٦ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٠:٠٦
Source: Mehrnews
شرۆڤەکارێکی ئەمریکی دەڵێت ڕۆژاوا هەرگیز بەدوای دیملۆماسیەوە نەبووە و کارا کردنەوەی سناپباک دووفاقەییەکانی ڕۆژاوای ئاشکرا کردووە و ڕەوتی چوونی ئێران بۆ

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: کارا کردنەوەی دووباری سناپباک لەلایەن وڵاتانی ئەورووپیەوە جارێکی دیکە ئاڵۆزییەکانی نێوان تاران و ڕۆژاوای زیاد کردووەتەوە.

ئێران جەخی دەکات کە ئەو هەوڵە کارێکی تاک لایەنە و بێ بنەمایە و هیچ لایەنی یاسایی یان کردەیی نییە. بەرپرسانی ئێرانی پێیان وایە کە ئەو هەوڵە نیشاندەری ستانداردی دووفاقەیی ڕۆژاوا و نەویستنی دیپلۆماسی ڕاستەقینە، تەنانەت ساڵەها دوای چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی 2018 ەیە.


لە دۆخی زیاد بوونەوەی ئەو ئاڵۆزیانە، تاران هاوکارییەکانی خۆیی لەگەڵ مۆسکۆ و پەکین قووڵتر کردووەتەوە و لەسەر گۆڕانی درێژخایەن بەرەو یەکێتی ستراتژیک لەگەڵ ڕۆژهەڵات جەخت دەکات.

لەم چوارچێوەدا، هەواڵدەری مێهر لەگەڵ کریستۆفێر هلالی، شرۆڤەکاری سیاسی ئەمریکی و سکرتێری پارتی کۆمۆنیستی ئەمریکا گفتوگۆی کردووە. ناوبراو جەخت دەکات کە گەمارۆکان سناپباک دووفاقەییەکانی ڕۆژاوای ئاشکرا کردووە و تەنیا ڕەوتی نزیک بوونەوەی ئێران بە ڕووسیا و چینی خێرا کردووەتەوە. بە وتەی ناوبراو ئەو هەوڵە کۆتایی دیپلۆماسی ڕۆژاواو لەگەڵ ئێران و دەسپێکی خولێکی ستراتیژی نوێ لەسەر بنەمای هاوکاری ڕۆژهەڵات و پشت بەستن بە خۆ دەبێت.


هلالی سەبارەت بە کاریگەری سناپباک لەسەر شوێنگەی نێودەوڵەتی ئێران دەڵێت: یەکەم کاریگەری ئەوە بوو کە دانوستانەکانی ڕێكکەوتنی ئەتۆمی کۆتایی هات و متمانە و نیازپاکی لە لای لایەنەکانەوە کەمڕەنگ بووەوە و کاریگەری دووهەمیش لە بواری ئابووری و سەربازیە لەبەر شەڕی ئەم دواییەی ئێران و ئیسرائیل.

هەروەها دەڵێت ئێران ئەبێ بۆ مانەوەی خۆی لە بەرانبەر ڕۆژاوا پەیڕەوی لە مۆدێلی کۆریای باکووری بە ئایدۆلۆژیای پشت بەستن بە خۆ و سیاسەتی سەبازی یەکەمە.


هەروەها سەبارەت بە کاریگەری سناپباک لەسەر نزیک بوونەوەی دیپلۆماتیک و ئابووری ئێران بە ڕووسیاوە وتی: هەم ڕووسیا و هەم چین هەڵوێستی خۆیان لە هەموو شوێنێک راگەیاندووە کە گەڕانەوەی گەمارۆکانی نەتەوەیەکگرتووەکان بە فەرمی ناناسن. بۆیە ڕووسیا پێوەندی ستراتیژی خۆی لەگەڵ ئێران لە هەموو بوارەکانەوە دەپارێزێت و پێم وایە کە ڕووسیا لە ساڵانی داهاتوو هەم لە باری ئابووری و هەم لە باری دیپلۆماتیکەوە لە ئێران نزیکتر دەبێتەوە و هاوکات بەرەنگار بوونوەی لەگەڵ هەژمونی ئەمریکا و سیستەمی تاک لایەنەیی گەشە دەکات.

ئەو شرۆڤەکار ئەمریکییە سەبارەت بە ڕۆڵی ڕووسیا لە کەم کردنەوەی کاریگەرییەکانی گەمارۆکانی سەر ئێران دەڵێت: رووسیا بە درێژەی بازرگانی و هاوکاری لەگەڵ ئیران لە بوارە جیاوازەکان، یارمەتیدەری کەم کردنەوەی کاریگەریەکانی گەمارۆکان دەبێت.


ناوبراو سەبارەت بە کاریگەری سناپباک بە گشتی لەسەر ئێران وتی: من پێم وایە کاریگەرییەکانی سناپباک کارەساتابار نابێت چونکوو کۆماری ئیسلامی ئێران چەندین ساڵە لە ژیر گەمارۆ و زیاترین گوشارەکانی ئەمریکادایە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha