وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێرشی تیرۆریستی ئیسرائیل بۆ سەر یەمەن کە بووە هۆی شەهادەتی ئەحمەد غالب ناسر ڕەهوی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی گۆڕان و ئاوەدانی یەمەن و چنەد وەزیری دیکەی ئەوانی بە توندی ئیدانە کرد و لەسەر زەروورەتی هەوڵی جیدی کۆمەڵگای جیهانی و وڵاتانی ئیسلامی بۆ ڕاگیر کردنی ئەو ڕژیمە جەختی کرد.
هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ژێرخان و ناوچە نیشتەجێیەکانی یەمەن و تیرۆری بەرپرسانی باڵا و هاووڵاتیانی بێ تاوانی یەمەنی، نەک نیشانەی ئاشکرای جەنایەتی جەنگی و جەنایەت دژی مرۆڤایەتییە بەڵکوو تۆڵە کردنەوەی ئەو ڕژیمە لە گەلێکە کە دەیانەوێت بەرپرسیارێتی ئەخلاقی و مرۆیی خۆیان لە پاڵپشتی لە خەڵکی فەلەستین جێبەجێ بکەن و لە ئەو ڕێگایەدا هەموو جۆرە فیداکارییەک دەکەن.
ئەو هێرشە تیرۆریستیانە و شەهادەتی خزمەتکارانی گەل لە دەوڵەتی یەمەن ورەی ئەو گەلە ئازاد و بوێرە بۆ بەرگری لە سەربڵندی خۆیان و پاڵپشتی لە خەڵکی ستەملێکراوی فەلەسیتن تووشی کێشە ناکات و تەنیا دەبێتە هۆی ڕقی زیاتری ڕای گشتی بەتایبەتی جیهانی ئیسلام لە دژی ئیسرائیل و پاڵپشتەکانی بەتایبەتی ئەمریکا.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە وەبیرهێنانەوەی بەرپرسیارێتی یاسایی و ئەخلاقی هەموو دەوڵەتەکان بۆ هەوڵی بەپەلە بۆ ڕاگرتنی کۆمەڵکوژی لە غەززە و ڕێگری لە کوشتوبڕی فەلستینییەکان بەهۆی هێرشە بەردەوامەکان و برسیەتی سەپێندراو بەسەر خەڵکی غەززە، لە سەر زەروورەتی لێپرسینەوە و سزادانی بەرپرسانی سیاسی و سەربازی ئیسرائیل بە بۆنەی جەنایەتەکانەوە جەخت دەکات.
Your Comment