مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ پوتین پێزانینی خۆی بۆ هەڵوێستەکانی حکومەتی ڕووسیا سەبارەت بە مافی ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم دەربڕی و وتی: ئێران لەسەر بنەمای بیروباوەڕی بنەڕەتی و دوکتورینی بەرگریی خۆی، هەوڵی دروستکردنی چەکی ئەتۆمی نەداوە و نایەوێت.
ڤلادیمێر پووتین، سەرۆک کۆماری ڕووسیا، پاشنیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ، لە وتووێژێکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مەسعوود پزشکیان، وێڕای ڕوون کردنەوەی هێڵکاری و دەرئەنجامەکانی وتووێژەکانی ئەم دواییەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا لە ئەلاسکا، ڕایگەیاند کە ئێمە لەو ڕیدارەدا گەیشتووینە ئەنجامێکی باش، کە ئەگەر بە تەواوی جێبەجێ بکرێن، پرسی ئۆکرانیا یەکلایی دەکەنەوە، و ڕایگەیاند: گفتوگۆکانمان لەم کۆبوونەوەیەدا بە تەواوی سەبارەت بە پرسی ئۆکرانیا بووە.
سەرۆک کۆماری ڕووسیا جەختی لەوە کردەوە کە مافی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم لە ڕوانگەی ڕووسیاوە بێ یەک ودووە.
وتیشی: هیوادارم دانوستانەکان لەسەر پرسی بڕیارنامەی ٢٢٣١ بەهەمان شێوە بگاتە ئەنجامێکی دڵخۆشکەر.
Your Comment