٢٣ ئاب ٢٠٢٥ - ١٢:٥٨
Source: Mehrnews
تازیەبارانی نەبەوی لە بارەگای ئیمام ڕەزا؛ مەشهەد تازیەباری پێغەمبەر و نەوەکانیەتی

مەشهەد لە ساڵڕۆژی کۆچی دوایی پێەمبەر(د.خ) و شەهادەتی ئیمام حەسەن میوانداری دەستەی تازیەباران لە سەرتاسەری ئێرانە و عاشقانی ئالی ئەڵڵا بۆ سەرەخۆشی لە بارەکانی ئیمام ڕەزا کۆ بوونەتەوە.

 مەشهەد لە ڕۆژی کۆچی دوایی پێغەمبەر و شەهادەتی ئیمام حەسەن کەشوهەوایەکی تایبەتی بەخۆوە گرتووە. شەپۆلی گەورەی حەشیمەتی زیارەتکاران کە لە سەرتاسەری ئێران و تەنانەت وڵاتانی دراوسێیەوە، خۆیان گەیاندووەتە ئەو بارەگایە ، پڕ لە جۆش و خرۆشی حسێنی. ئەوەش نیشاندەری قووڵایی عەشقی خەڵک بە بنەماڵەی پێغەمبەرە و سەلمێنەری ئەو پاگەندەیەیە کە یاد و بیرەوەری پێغەمبەر و نەوەکانی، هەر زیندوویە.

شاری مەشهەد لە ئاوەها ڕۆژێکدا نەک هەر میوانداری زیارەتکاران، بەڵکوو میوانداری خێڵی گەورەی تازیەبارانە کە بۆ سەرەخۆشی چوونەتە ئەوێ و پەیمانی خۆیان لەگەڵ ئامانجەلانی پێغەمبەر و نەوەکانی نوێ دەکەنەوە. ئەو کۆبوونەوە گەورە هەلێکی بەنرخە بۆ ئاوڕدانەوە لە شێوازی ژیان و سەبەر و خۆڕاگری ئیمام حەسەن. بۆیە سەرجەم ناوەندەکانی شار و خزمەتگوزارانی خەڵک، بە هەموو توانەوە لە هەوڵدان تا کەشێکی ئارام و پڕ لە مەعنەویەت بۆ زیارەتکاران پێک بهێنن.

تازیەبارانی نەبەوی لە بارەگای ئیمام ڕەزا؛ مەشهەد تازیەباری پێغەمبەر و نەوەکانیەتی

قەرەباڵغی قورس لە ڕێگاکانی گەییشتن بە مەشهەد

بە وتەی سیاوەش موحبی، جێگری پۆلیسی هاتوچۆی فەراجا، لە نیوەڕۆوە، ترافیکی قورس لە پارێزگا جیاوازەکان بەرەو مەشهەد ڕاپۆرت کراوە. ئەو ترافیکە، بەهۆی بەشداری بەربڵاوی زیارەتکاران و تازیەبارانە کە بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی تازیەباری کۆچی دوایی پێغەمبەر و شەهادەتی ئیمام حەسەن چوونەتە مەشهەد و هەر زیاد دەبێتەوە.
تازیەبارانی نەبەوی لە بارەگای ئیمام ڕەزا؛ مەشهەد تازیەباری پێغەمبەر و نەوەکانیەتی
ڕێوشوێنی بەربڵاو بۆ پێشوازی لە زیارەتکاران لە کۆتاییەکانی سەفەر

مەجید تەهووریان عەسکەری، ئەندامی شۆرای شاری مەشهەد، بە ئاماژە بە هەوڵە بەربڵاوەکانی شارەوانی و دامودەزگاکانی دیکە بۆ پێشوازی لە زیارەتکاران لە کۆتای سەفەر، ڕایگەیاند: هەموو ئیمکانات و ژیرخانە پێویستەکان بۆ جێگیر کردن، خزمەتگوزاری، ئاسانی هاتوچۆ و پشتیوانی لە موکبداران و کاروانە زیارەتییەکان لە شاری مەشهەد پێک هاتووە.

تازیەبارانی نەبەوی لە بارەگای ئیمام ڕەزا؛ مەشهەد تازیەباری پێغەمبەر و نەوەکانیەتی

Your Comment

You are replying to: .
captcha