پەیوەندییە گشتییەکانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەوڕۆ چوارشەممە (29ی ڕەزبەر) وێڕای ڕەتکردنەوەی ڕوودانی هەر جۆرە ڕووداوێکی ئەمنی لە بنکەی ئاسمانی شەهید فەکوری تەورێز، ڕایگەیاند: ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی نیوەڕۆی ئەوڕۆ لە نزیکیی گۆڕەپانی ئازەربایجانی تەورێز هی ئاگردانی زبڵ و پاشماوەی پلاستیکیی کارگەیەکی شارەوانیی ناوچەی چواری تەورێز بوە و هیچ پەیوەندییەکی بە بنکەی دووەمی شکاری تەورێزەوە نەبووە.
لە ڕاگەیێندراوی پەیوەندییە گشتییەکانی ئەرتەشی ئێراندا ئاماژە بەوەش دراوە: ڕەهەندە جۆراوجۆرەکانی ئەو ڕووداوە کە بۆتە هۆی نیگەرانی لە ناو خەڵکی خۆشەویستی تەورێز، لە لایەن دامودەزگا بەرپرسەکانەوە تاوتوێ دەکرێت و بە توندی و لە ڕیگەی یاساوە بەرهەڵستی هەر جۆرە هەوڵێکی تێکدەرانە یان هەڵمەتێکی بە ئانقەست دەبن.
Your Comment