٢١ ئاب ٢٠٢٥ - ١٠:٤٧
Source: Mehrnews
ئەرتەشی ئێران: هیچ ڕووداوێکی ئەمنی لە تەورێز ڕووی نەداوە

پەیوەندییە گشتییەکانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران، بە دەرکردنی ڕاگەییندراوێک ڕوودانی هەر جۆرە ڕووداوێکی ئەمنی لە بنکەی ئاسمانی شەهید فەکوری تەورێزی ڕەت کردەوە.

 پەیوەندییە گشتییەکانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەوڕۆ چوارشەممە (29ی ڕەزبەر) وێڕای ڕەت‌کردنەوەی ڕوودانی هەر جۆرە ڕووداوێکی ئەمنی لە بنکەی ئاسمانی شەهید فەکوری تەورێز، ڕایگەیاند: ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی نیوەڕۆی ئەوڕۆ لە نزیکیی گۆڕەپانی ئازەربایجانی تەورێز هی ئاگردانی زبڵ و پاشماوەی پلاستیکیی کارگەیەکی شارەوانیی ناوچەی چواری تەورێز بوە و هیچ پەیوەندییەکی بە بنکەی دووەمی شکاری تەورێزەوە نەبووە.

لە ڕاگەیێندراوی پەیوەندییە گشتییەکانی ئەرتەشی ئێراندا ئاماژە بەوەش دراوە: ڕەهەندە جۆراوجۆرەکانی ئەو ڕووداوە کە بۆتە هۆی نیگەرانی لە ناو خەڵکی خۆشەویستی تەورێز، لە لایەن دامودەزگا بەرپرسەکانەوە تاوتوێ دەکرێت و بە توندی و لە ڕیگەی یاساوە بەرهەڵستی هەر جۆرە هەوڵێکی تێکدەرانە یان هەڵمەتێکی بە ئانقەست دەبن.

Your Comment

You are replying to: .
captcha