سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێک بۆ تەلەڤیزیۆنی ئیرنا، وتی: ویستی ئەمریکا لە سەرەتاوە ئەوە بوو کە ئێران توانای چێکردنی چەکی ئەتۆمی نەبێت. هەندێک بەو باوەڕەیان گەیاندبوون کە سەرەڕای پیتاندن، ئەو توانستە هەمیشە دەبێت و هەر بۆیە ئەوان تەرکیزیان خستە سەر "پیتاندنی سیفر" و هەر لە ڕۆژی یەکەم و لە خولی یەکەمی دانوستاندا پێداگربوون لەو ویستەیان.
ناوبراو ئاشکرای کرد: ئێران چەندین پلانی ئۆپەراسیۆنی هەبوو بۆ گفتوگۆ و ڕێککەوتن لە نێوان پیتاندن و نابەهرەمەندی لە چەکی ئەتۆمی و ئەو پلانانە لە میانەی دانوستانەکاندا کەوتنە بەر سەرنج و لایەنی بەرامبەریش پێشوازی لێ کرد. بەلام کاتێک دەچووە واشنتۆن، کەسانێک بوون کە ڕازیان دەکردنەوە بە پێداگربوونەوە لە "پیتاندنی سیفر".
عێراقچی ڕاشیگەیاند: من لام وایە لۆبییەکی زۆر بەهێزتر لە واشنتۆندا هەبوو کە ئەم ویستەی بەسەر ئەمریکاییەکاندا دەسەپاند. دەنا، ئەمریکاییەکان یان لانیکەم دانوستانکارانی ئێمە ئامادەیی ئەوەیان هەبوو بگەنە فۆرمۆلگەلێکی مامناوەندی.
Your Comment