ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە دیدار و گفتوگۆی ئێران و ترۆئیکای ئەورووپی لە ڕۆژی سێشەممە لە شاری ژێنێڤ هەواڵی دا و وتی: ئەو دیدارە پاش پەیوەندی تەلەفونی وەزیرای دەرەوەی ئێران و هاوتایانی فەڕەنسی، ئەڵمانی و بەریتانی و هاوئاهەنگکاری کاروباری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا لە ڕۆژی هەینیدا، پلانی بۆ داڕژاوە.
بەقایی بە ئاماژە بە ئەنجامدرانی دیدارەکە لە ئاستی جێگر وەزیرانی دەرەوە و بەڕیوەبەرانی سیاسیدا، وتیشی: لە دیداری ڕۆژی سێشەممە جگە لە پرسی هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان و بابەتی ناڤۆکی، سەبارەت بە بڕیارنامەی 2231ی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و دوورنوێنی بەردەم دانوستان و گفتوگۆ دەکرێت.
Your Comment