٢٣ ئاب ٢٠٢٥ - ١٢:٥٧
Source: Mehrnews
سەربەخۆیی لە سێبەری هەڕەشە؛ دەستکەوتە بەرگرییەکانی ئێران دوای شۆڕش

ڕۆژی پیشەی بەرگری، وەبیرهێنەرەوەی چیرۆکی بەرخۆدان و داهێنانی گەلی ئێران هەمبەر گەمارۆ ستەمکارانەکان و شەڕی سەپێندراو، لەوانە شەڕی 12 ڕۆژە لەگەڵ ئیسرائیلە.

 هەموو ساڵێک لە 31 ی گەلاوێژ ڕۆژی پیشەی بەرگری، هەلێکە بۆ ئاوڕدانەوە بە دەستکەوتە بەرچاوکانی ئێران لە بواری بەرگری. دوای سەرکەوتنی شۆڕش، ئێران لەگەڵ کێشەی بێ وێنە لەوانە شەڕی سەپێندراو، گەمارۆی نێودەوڵەتی و هەڕەشەی بەردەوام لەلایەن زلهێزە ڕۆژاواییەکان و ئیسرائیلەوە بەرەوڕوو بووەتەوە. بەم حاڵەوە پیشەی بەرگری ئێران نەک هەر گوشارەکان کاریگەری لەسەری نەبوو، بەڵکوو بووە یەکێک لە پێشکەوتووترین و سەربەخۆترین پیشە سەربازییەکانی ناوچەکە. بە بۆنەی ڕۆژی پیشەی بەرگرییەوە لە ڕاپۆرتێدا، پێشکەوتنەکانی ئێران لە بواری مووشەکی، درۆنی، دەریایی، ژێر دەریایی، ڕەزمی تاکەیی، ڕەزمی زەوینی، زرێی و ئاسمانی لێک دەداتەوە.

مێژووی پێشکەوتنە بەرگرییەکانی ئێران دوای شۆڕش

دوای شۆڕش، بچڕانی پاڵپشتییە سەربازییەکانی ڕۆژاوا، ئێرانی بەرەو سەربەرخۆیی هان دا شەڕی سەپێندراو کە بە پاڵپشتی ڕۆژاوا لە سەددام ڕووی دا، ئەگەری پیشەی بەرگری ئێران بە وەزارەتی بەرگری سنووردار نەبوو و لە سێبەری هێزە چەرکدارەکان لە ئەرتەشەوە تا سپای ڕێکخراوە جەهادی سەربەخۆیی هەوڵی دابینی پێداویستیەکانیان دا بەڵام کاری سەرەکی و ئەرکی سەرەکی لە ئەستۆی وەزارەتی بەرگری و پشتیوانی هیزە چەکدارەکانە.

سەربەخۆیی لە سێبەری هەڕەشە؛ دەستکەوتە بەرگرییەکانی ئێران دوای شۆڕش

گەمارۆکانی ئەنجومەنی ئاسایش و گەمارۆ تاک لایەنەکانی ئەمریکا نەک نەبووە لەمپەر لە سەر ڕێگای پێشکەوتن بەڵکوو بوونە هاندەرێک بۆ داهێنان

پێشکەوتنەکان لە بوارە جیاوازەکانی بەرگری

ئێران لە بوارە جیاوازەکانی بەرگری، دەستکەوتی بەرچاوی هەبووە کە ڕیشەی لە ئەزموونەکانی شەڕی سەپێندراو و پێداویستییە ستراتیژیکەکانە:

بواری مووشەکی: ئێران خاوەند گەورەترین زەڕادخانەی مووشەکی ڕۆژهەڵاتی ناڤینە. مووشەکەکانی بالستیک وەکوو شەهاب، قەدر، سجیل، خوەڕەمشار و فەتاح بە مەودای بڕینی زیاتر لە 2000 کیلۆمەتر و بە وردبینی زۆرەوە، گەشەیان کردووە. ئەو مووشەکانە کە لە تەکنۆلۆژیای ئەندازیاری پێچەوانە چێ بوو، توانای کردنە ئامانجی وردە بنکەکانی دوژمنیان هەیە.
سەربەخۆیی لە سێبەری هەڕەشە؛ دەستکەوتە بەرگرییەکانی ئێران دوای شۆڕش
بواری درۆنی: ئێران بووەتە یەکێک لە پێشەنگە جیهانییەکان لە وەبەرهێنانی درۆن. درۆنی شاهید 136 ، موهاجر و ئەبابیل بە تێچووی کەم و وردبینی زۆر، لە شەڕە نابەرانبەرەکاندا کەریگەرن. ئەو درۆنانە لە ئۆپراسیۆنەکانی بەرەی بەرخۆدانیش بەکار هێنراون.
سەربەخۆیی لە سێبەری هەڕەشە؛ دەستکەوتە بەرگرییەکانی ئێران دوای شۆڕش
بواری دەریایی و ژێردەریایی: هێزی دەریایی ئێران لە ئەرتەش و سپاش بە وەبەرهێنانەکانی وەزارەتی بەرگری و جەهادی سەربەخۆیی توانێکی بەرچاویان بەدەست هێناوە و بە بەلەمی توندڕەو، مینی دەریایی و مووشەکی دژە کەشتی وەکوو نوور و قادر، توانیویانە لە بەرانبەر دوژمن خۆیان نیشان بدەن. ژێردەریاییەکانی کلاسی غەدیر و فاتح، توانایی ئۆپراسیۆنی شاراوەیان هەیە و دەتوانن گەرووی هورموز کۆنترۆڵ بکەن.
سەربەخۆیی لە سێبەری هەڕەشە؛ دەستکەوتە بەرگرییەکانی ئێران دوای شۆڕش

ڕەزمی تاکەیی و ڕەزمی زەوینی: ئێران چەکی تاکەیی وەکوو تفەنگ و مووشەکی دژە تانکی تووفان و دهلاویەی بەرهەم هێناوە کە لە مانۆڕە جیاوازەکاندا تاقی کراوەتەوە و ئەمڕۆ لە هێزی زەوینی ئەرتەش و سپا بەکار دێن.

بواری زرێی: تانکی کەڕاڕ و زولفەقار، بە زرێی پێشکەوتوو و سیستەمی ئەلکترۆنیکی خۆجەیی، نموونەگەلێک لە سەربەخۆیی ئەو بوارەن.
سەربەخۆیی لە سێبەری هەڕەشە؛ دەستکەوتە بەرگرییەکانی ئێران دوای شۆڕش
بواری ئاسمانی: ئێران بە وەبەرهێنانی فڕۆکەی خۆجەیی وەکوو کەوسەر و سیستەمی بەرگری ئاسمانی وەکوو باوەڕ 373، توانیویە بۆشایی شەڕکەرە پێشکەوتووەکان قەرەبوو بکاتەوە.
سەربەخۆیی لە سێبەری هەڕەشە؛ دەستکەوتە بەرگرییەکانی ئێران دوای شۆڕش
چۆنیەتی دەستخستنی پێشکەوتنەکان سەرەڕای گەمارۆ و گوشارەکان

گەمارۆی بەربڵاو، ئێرانی لە تەکنۆلۆژیای دەرەکی بێبەری کرد، بەڵام ئەو سنوورانە لە جیاتی لاواز کردنەوە، بووە هۆی سەربەخۆیی. هۆکارە سەرەکییەکان:

ئەندازیاری پێچەوانە و داهێنانی ناوخۆیی

داکۆکی لەسەر تەکنۆلۆژیای نابەرانبەر


ئەزموونی شەڕی سەپێندراو

ئابووری خۆڕاگرانە

ئەو ستراتیژیانە ئێرانی کردووەتە هێزێکی ناوچەیی کە تەنانەت سەرچاوە ڕۆژاواییەکان وەکوو دامەزراوەی واشنتۆن، لەسەر توانایی دەور دانەوەی گەمارۆکان جەخت دەکات.

نموونەگەلێک لە سەرکەوتنی پیشەی برگری لە ئۆپراسیۆنە ڕاستەقینەکان


پیشەی بەرگری ئێران لە گۆرەپانی شەڕ، کارامەیی خۆی سەلماندووە، لە درێژەدا ئاماژە دەکرێتە سەر سێ ئۆپراسیۆنی بەرچاو:

ئۆپراسیۆنی وەعدەی سادق: لە وەڵام بە بوردمانی کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق و هێرشەکانی ئیسرائیل لە شەڕی 12 ڕۆژە، ئێران ئۆپراسیۆنی وەعدەی سادقی جێبەجێ کرد. لە ئەو ئۆپراسیۆنە زیاتر لە هەزار درۆن، سەدان مووشەکی کرووز و مووشەکی بالستیک ئاراستەی ئیسرائیل کرا و سیستەمە بەرگرییە پێشکەوتووەکان وەکوو گومەزی ئاسنین، پەیکان و فلاخنی داود نەیانتوانی بەریان پێبگرن.

هێرش بۆ سەر بنکەی عەین ئەسەد دوای تیرۆری شەهید سلێمانیکە ئێران بە مووشەکەکانی قەدر و قیان هێرشی کرد و ئەوە گەورەترین هێرشی مووشەکی بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا بوو.

سەربەخۆیی لە سێبەری هەڕەشە؛ دەستکەوتە بەرگرییەکانی ئێران دوای شۆڕش

وەڵام بە هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا لە شەڕی 12 ڕۆژە" لە ڕەوتی شەڕی 12 ڕۆژەکە بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمی و سەربازییەکانی ئێران دەستی پێکرد، ئێران بە هاویشتنی زیاتر لە 550 مووشەکی بالستیک و 1000 درۆنی خۆکوژ وەڵامی ئیسرائیلی دایەوە. هەروەها ئێران بۆ یەکەم جار بنکەی سێنتکامی ئەمریکا لە قەتەری کردە ئامانج.

دەرەنجام


ساڵڕۆژی پیشەی بەرگری بەڵگەیەک لە ورەی گەلی ئێران لە گۆڕینی هەڕەشە بە هەلە. لە دڵی گەمارۆ و شەڕەکانەوە، پیشەی سەربەخۆ سەری هەڵهێنا کە نە هەر ئێرانی لە بەرانبەر هەڕەشەکاندا پاراست، بەڵکوو بووە هۆی پەشیمان کردنەوەی ستراتیژیک.

Your Comment

You are replying to: .
captcha