١٨ ئاب ٢٠٢٥ - ١٣:٥٦
Source: Mehrnews
پزشکیان سەرەتای پاییز دەچێتە نیۆیۆرک

جێگری پەیوەندی و ڕاگەیاندنی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئێران لە سەفەری مەسعوود پزشکیان بۆ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەرەتای یەکەمی ڕەزبەری ئەوساڵی هەتاوی هەواڵی دا.

 سەید مەهدی تەباتەبایی لە لێدوانێکدا وێڕای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، سەبارەت بە ئەگەری دانوستان لەگەڵ ئەمریکا لە نیۆیۆرک، وتی: ڕەوتی گۆڕانکارییەکان لە ناوخۆی ئێران و لە بواری دیپلۆماسیدا زۆر خێرایە، کەواتە ناکرێ وەڵامێکی وردبینانە بەو پرسیارە بدرێتەوە.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئاستی بێ‌وێنە و پڕ ئەژماری دیدار و کۆبوونەوەکانی سەرۆک کۆماری ئێران لەگەڵ سەرۆک وڵاتان و وەفدە بیانییەکان لە سەفەری ساڵی ڕابردووی بۆ ئەمریکا، وتیشی: پلانی سەفەری نیۆیۆرکی بەڕێز پزشکیان لە قۆناغی ئامادەکردنە و ئەو هیچ ئاستەنگێکی بۆ دیدار لەگەڵ بەرپرسانی ئەورووپی نییە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha