١٩ ئاب ٢٠٢٥ - ١١:٠٠
Source: Mehrnews
ئێران سنوورەکانی ڕۆژهەڵات دادەخات

وەزیری ناوخۆی ئێران بە ئاماژە بە داخستنی یەکجاریی سنوورەکان بە دیوار و سیستەمی ئەلەکترۆنی، ڕایگەیاند: دەوڵەت و مەجلیسی ئێران پێداگرن لە داخستنی یەکجاریی سنوورە ڕۆژهەڵاتییەکانی ئێران و تەرخاندانی گۆژمەی پێویست بەو کارە.

 ئەسکەندەر مۆئمێنی لە پەراوێزی سەردان‌کردنی پڕۆژەی داخستنی سنووری شاری تایباد، ڕایگەیاند: یەکێک لە پرسە هاوپەیوەندەکان بە ژیانی خەڵکی، ئاسایشی سنوورەکان و پرسی هاووڵاتیانی بیانییە و داخستنی سنوورەکان بە شیوەی فیزیکی، ئەلەکترۆنی و ئێپتیکی لە سیاسەتگەلی سەرەکیی ئێمە بووە.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئامادەبوونی 130 کیلۆمەتر دیواری سنووریی خوراسان لە لایەن ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی، جەختی کرد: داخستنی سنوور ڕۆڵێکی ئیجابی دەبێت لە بەرزکردنەوەی ئاسایشی سنوورەکان، پێشگری لە هاتوچۆی شەڕئاژۆیان و قاچاخی ماددەی هوشبەری و هاتنی هاووڵاتیانی بیانیی مۆڵەت‌نەدراو و لەو سۆنگەوە دەوڵەت و مەجلیسی ئێران پێداگرن لە داخستنی یەکجاریی سنوورە ڕۆژهەڵاتییەکانی ئێران و تەرخاندانی گۆژمەی پێویست بەو کارە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha