عەدی عەبدولهادی یەکێک لە ڕێبەرانی هاوپەیمانی فەتح جەختی کرد کە سەربازانی ئەمریکی هیچ هەوڵێک هەمبەر 20 مۆڵگەی سەرەکی داعش لە سووریا نادەن.
ناوبراو زیادی کرد: ئەمریکا لە حاڵێکدا پاگەندەی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆزیم دەکات کە هیچ هەوڵێک هەمبەر مۆڵگەکانی داعش لە دێرەزوور، حومس و ناوچەکانی دیکە نادات.
عەبدولهادی وتیشی: جگە لە ئەوە، سەربازانی ئەمریکی هەوڵی پێوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ داعشییەکان لە سووریا دەدەن.ئەوە ئەمریکایە کە بووەتە لەمپەری ڕیشەکێش بوونی داعش لە سووریا و پاڵپشتی سەرکردەکانی لە کەمپی هەول دەکات و ئەوە هەڕەشەیەکە بۆ سەر عێراقیش.

یەکێک لە ڕێبەرانی هاوپەیمانی فەتح نسیبەت بە مەترسییەکانی داعش لە سووریا و هەروەها پێوەندی سەربازانی ئەمریکی لەگەڵ ئەو پێکهاتە تیرۆریستییە هۆشداریی دا.
Your Comment