١٩ ئاب ٢٠٢٥ - ١١:٠١
Source: Mehrnews
کارناسێکی سیاسی: کوردی سووریا متمانەی بە دیمەشق نییە

کارناسێکی پرسی کوردەکان جەختی کرد کە کوردەکانی سووریا هەمبەر بە بەڵێنەکانی دەوڵەتی ناوەندیی ئەو وڵاتە بێ‌متمانەن و خوازیاری هەڵمەتی پراتیگی لە بری دووپاتکردنەوەی قسەکانن.

مێگان بودێت کارناسی پرسی کوردەکان لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی ئەمدواییەی ئەحمەد شەرع سەرۆکی کاتی سووریا کە جەختی لە گەیشتن بە یەکڕیزی لەو وڵاتە بەبێ خوێن‌ڕشتن کردبوو، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکسدا نووسی: هەر هەوڵێکی دیمەشق بۆ پەرەدان بە پێگەی خۆی لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی سووریادا توندوتیژی بەدواوە بووە.

بودێت لە درێژەدا پێداگریی هەموو پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکانی کوردستانی سووریا لە بەرخۆدان بۆ بەرگری لە زمان و شوناسیانی بیرهێنایەوە و جەختی کرد: ئەگەر خەڵکی لەو باوەڕەدا بان کە یەکڕیزی نیشتمانی بە مانای ئاسایشی زیاتر و دەستەبەرکردنی ماف یان باشتربوونی هەلومەرجی ئابووری با، بێ‌گومان پێشوازییان لێ دەکرد. بەڵام دەوڵەتی سووریا تا ئیستا نەیتوانیوە لە هیچکام لەو بوارانەدا متمانە بە کۆمەڵگای کوردی بدات، هەر بۆیە هەموو لەو باوەڕەدان کە لە ئەگەری قبووڵ‌کردنی سەروەریی دیمەشق، دۆخەکەیان لە هەموو بارێکەوە خراپتر دەبێت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha