١٦ ئاب ٢٠٢٥ - ١١:٤٢
Source: Mehrnews
ڕاپۆرتی ئەمریکا لە پێشێل‌کاریی بەربڵاوی مافی مرۆڤ لە تورکیا

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی بۆ مافی مرۆڤی تورکیا بۆ ساڵی 2024، دەوڵەتی ئەو وڵاتەی بە پێشێل‌کاریی بەربڵاو و جیدی مافی مرۆڤ لە ساڵی ڕابردوودا تۆمەتبار کرد.

 وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی سەبارەت بە دۆخی مافی مرۆڤ لە تورکیا لە ساڵی 2024 بە ئاماژە بە کوشتنی نایاسایی هاووڵاتیان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیا، لێدانی هەشت هاووڵاتی سووری لە لایەن سنووروانانی تورکیا کە بووە هۆی مەرگی پیاوێک و منداڵێک، هێرشی درۆنی بۆ سەر باکووری سووریا و کردنە ئامانجی هەواڵنێران، دەڵێ: دەوڵەتی تورکیا لەو ماوەیەدا دەستی باڵای بووي لە پێشێلکاریی بەربڵاو و جیدی مافی مرۆڤ.

هەروەها لەو ڕاپۆرتەدا باس لە پاڵپشتیی تورکیا لە ملیشیاکانی سووری و جەنایەتەکانی ئەو گرووپانە لە باکووری سووریا لە کاتێکدا کە بەشێک لە فەرماندەکانیان ڕاستەوخۆ لە لایەن تورکیاوە دانراون، سنووردارکردنی ئازادیی بیروڕا و میدیا، دەستگیریی بەربڵاو و گل‌دانەوەی درێژخایەنی خەڵکی مەدەنی و زیندانیانی کاتی و دۆخی زیندانەکان بە تایبەت بۆ ناڕازیان و دژبەران و منداڵان، بایکۆتی بزووتنەوەی گولەن و ئۆپەراسیۆنە سەرووسنوورییەکان بە تایبەت لە پاش کوودەتای 2016، دۆخی کۆچبەران، کەمینەکان و کرێکاران، کراوە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha