بەختیار شافیعی بە ئاماژە بە ئاگرکەوتنەوەی سەر لەبەیانی ئەوڕۆ (هەینی) لە مۆڵی ئاشنا لە شەقامی فیردەوسی شاری سنە، وتی: خێرا پاش ئاگاداربوونەوە لەو ڕووداوە، هێزی ئۆپەراسیۆنی لە پێنج وێستگەی ئاگرکوژاندنەوە بەڕێی شوێنەکە کران.
وتیشی: ئاگرەکە نهۆمی دوو و سێی پاساژەکەی تێوە گلاندبوو و لە ئەنجامی ئەو ڕووداوە 15 بۆ 20 دووکان بەتەواوەتی لە ئاگردا سووتاون و هەندێک دووکانی تر زیانێکی کەمتریان پێگەییوە.
ناوبراو هەروەها لە کوژاندنەوەی یەکجاریی ئەو ئاگرە هەواڵی دا و ڕاشیگەیاند: بە خۆشحاڵییەوە ئاگرەکە قوربانی گیانی بەدواوە نەبووە و لێکۆڵینوەکان بۆ لێکدانەوەی هۆکاری وەردبینانەی ئاگرەکە بەردەوامە.
Your Comment