١٦ ئاب ٢٠٢٥ - ١١:٤٤
Source: Mehrnews
شێخ نەعیم قاسم: تا هێرشەکانی ئیسرائیل بەردەوامە، چەک دانانێین

ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان وتی: تا ئەو کاتەی دەستدرێژی و هێرشی دوژمنی ئیسرائیلی بەردەوامە، بەرخۆدان چەک دانانێت و پێویست بکا، کەربەلایی تێهەڵدەچینەوە.

 شێخ نەعیم قاسم ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان لە وتاردانی بە بۆنەی ئەربەعینی حسێنی، بە ئاماژە بەوەی کە بەرخۆدان لە ئەنجامی قوتابخانە کەربەلا و ژیانی ئۆمەی ئیسلامی سەرهەڵداوە، وتی: سەرکەوتنمان لە شەڕی 33 ڕۆژە لە ساڵی 2006 لە دژی دوژمنی زایۆنی، بەرگریی 17 ساڵەی بەدواوە بوو.

وتیشی: بەرخۆدان یارمەتیی دەوڵەتی لوبنانی داوە لە کۆنتڕۆڵی باشووری ئەو وڵاتەدا و ئێستاش زۆربەی خەڵکی لوبنان لایەنگر و پاڵپشتی بەرخۆدانن و بڕیاری دەوڵەت لە 5ی ئەگێست، لوبنان لە چەکی بەرگریی هەمبەر بە دوژمن دادەماڵێ و ڕێخۆش دەکات بۆ کوشتنی خەباتگێڕان و خیزانەکانیان و ئەم دەوڵەت خوازراو و نەخوازراو لە پێناو خزمەت بە پڕۆژەی ئیسرائیلی دەجووڵێتەوە.

شێخ نەعیم قاسم جەختی لەوە کرد: هێرشەکان بوەستێن و ئیسرائیل لە لوبنان وەدەر بنێن، ئەوکات ئێمە لە پرسی ئاسایشی نیشتمانی ستراتژیدا هاوکاریتان دەکەین. ئەگەریش هەست بە دەستەوەستانی لە بەرامبەر دوژمن دەکەن، بەجێی بێڵن بۆ و هەر وەک پێشتر، شکستی دەدەین. کەواتە ئەرکی دەوڵەت ئاوەدان‌کردنەوەی وڵاتە نەک ڕادەستکردنی بە ئیسرائیل و ئەمریکا.

ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان بە بیرهێنانەوەی هەڵسوکەوتی فەرماندەگەلی ئیسرائیلی بۆ پیرۆزبایی وتن بە داگیرکاریی لوبنان و پیلانی نتانیاهۆ بە ڕاپەڕاندنی خەونی ئیسرائیلی مەزن، ڕاشیگەیاند: دەوڵەتی لوبنان لە ئاوەها دۆخێکدا بڕیارێکی مەترسیداری داوە و وڵاتی بەرەوڕووی قەیران و ئاژاوەیەکی گەورەی ناوخۆیی کردووە. لە بیرتان چووە کە شەرعیەتتان بەرهەمی خوێنی شەهیدانی بەرخۆدانە. ئێستاش پێویستمان بە ئێوە نییە و داواتان لێ دەکەین کە ئەرتەشی لوبنان لەم ئاژاوە ناوخۆیەوە وەرمەدەن.

ناوبراو جەختیشی کرد: تا ئەو کاتەی دەستدرێژی و هێرشی دوژمنی ئیسرائیلی بەردەوامە، بەرخۆدان چەک دانانێت و پێویست بکا، کەربەلایی تێهەڵدەچینەوە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha