مگان بۆدێت، کارناسی پرسی کوردەکان سەبارەت بە هۆکارەکانی ڕێکنەکەوتنی کورد و دەوڵەتی ئەحمەد شەرع لە سووریادا، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکسدا نووسی: گەورەترین پلارێک کە ڕەوتی متمانەسازیی کردە ئامانج، بڵاوبوونەوەی پێشنووسی دەستوور لە لایەن دەوڵەتی کاتی دیمەشق، چەند ڕۆژ پاش ڕێککەوتنی 10ی مارچ بوو کە تێیدا هیچ گەرەنتییەک بە مافی کوردەکان نەدراوە.
نووسیشی: دەوڵەتی کاتی دەبێ سوپای نیشتمانی سووریا بخاتە پەراوێز و پابەندی بەڵێنەکانی هەمبەر بە کوردەکان دەبوو و ئەمکارەی نەکرد و هەسەدەش دەیتوانی بە ڕادەستکردنی ئیدارەی ناوچەگەلێکی وەک دیرەزور بە دەوڵەتی کاتی، مۆدێلێکی بۆ هاوڕیزی و دابەشکردنی دەسەڵات تاقی بکردایە.
بۆدێت هەروەها ئاماژەی بە گوشاری ئەکتەرانی بیانیی وەک تورکیا، ئەمریکا و ڕووسیا کرد و ڕاشیگەیاند: بەبێ ستراتژییەکی هاوبەش بۆ ئیدارەی دەستێوەردانی ناوخۆیی بیانییەکان، ڕێککەوتنەکە هەروا لاواز دەمێنێتەوە.
Your Comment