تونجەر بەکرهان هاوسەرۆکی دەم پارتی لە گفتوگۆیەکدا سەبارەت بە هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا، سەبارەت بە سووریا و هێزەکانی هەسەدە، بە ڕەخنەوە هاکان فیدانی خستە بەردەنگەوە و وتی: کاتێک چاوەکانی دەنووقێنێت، پێی وایە کە کوردەکان بوونیان نییە. هیوادارم خێرا زمانێک بەکار بهێنێت کە ببێتە هۆی چارەسەری پرسەکە. بەکرهان هەروەها جەختی کرد کە ڕێگری دەکرێت لە هەر جۆرە نزیکییەکی کوردەکان لەگەڵ دیمەشق و ڕوانگەی تورکیای لە ئەو بارەوە بردە ژێر پرسیارەوە.
تونجەر بەکرهان هاوسەرۆکی دەم پارتی لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی ئەم دواییەی هاکان فیدان سەبارەت بە هێزەکانی هەسەدە کە وتبووی: یەپەگە لە سووریا کاری تیرۆریستی دەکات. تەڤیل دەسەڵات نابێت و کەشە ئەرێنییەکە دەشێوێنێت، وتی: هاکان فیدان کاتێک کە لە ڕۆژدا چاوەی دەنووقێنێت پێی وایە کە هەموو شوێنێک شەوە، لە حاڵێکدا کە تەنیا بۆ ئەوە شەوە و کاتێک کە چاوەکان دەنووقێنێت وابیر دەکاتەوە کە کوردەکان بوونیان نییە.
کاتێک کە دەڵێت کوردەکان و مافەکانیان بوونیان نییە بە شێوەیەک هەڵسوکەوت دەکات کە وادیارە بەڕاستی هەر بوونی نییە. بەڵام بەڕێزی فیدان هەڵە دەکات.هیوادارم بەزوویی چاوەکانی بکاتەوە و ڕاستییەکان ببینێت و زمانێک بەکار بهێنێت کە یارمەتیدەری چارەسەری برسەکە بێت. هەروەها وتی ڕێگری دەکرێت کە نزیک بوونەوەی کورد و دیمەشق.
Your Comment