میرقاسم مومنی بە ئاماژە بە پرسی پیتاندنی ئۆرانیۆم لە ئێران وتی: پرسی ئەتۆمی ، زیاتر لە ئەوەی کە کێشەیەکی تەکنیکی یان مافی نێت، بەهۆی جیاوازی لە لێکدانەوەکانە. لێکدانەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پرسی پیتاندن، زانستی و گەشەییە. ئەو چالاکیانە لە درێژەی پێشکەوتنی وڵات لە بواری هەوافەزا، مانگیلە، لێکۆڵینەوەکان و زانکۆکانە.
ناوبراو زیادی کرد: لە حاڵێکدا کە ئێران ڕوانینی زانستی و لێکۆڵینەوەیی بە پرسی ئەتۆمی هەیە، لایەنی ئەمریکی بەردەوام بە چاوی ئەمنیەتی و سەربازییەوە چاوی لێدەکات. ئەو بابەتە وەبیرهێنەرەوەی شێوەی هەڵسوکەتی ئەوان لەگەڵ پرسی مافی مرۆڤە؛ جێگایەک کە مافی مرۆڤ بووەتە ئامێری دەستێوەردان، گوشار و پیلان لە وڵاتانی سەربەخۆ.
کارناسی پرسە نێودەوڵەتییەکان وتی: خودی ئەمریکییەکان ڕاکتۆری لێکۆڵێنەوەیی زانکۆی تارانیان بە ئامانجی تەواو زانستی و زانکۆیی داڕشتووە و چێیان کردووە. لە حاڵێکدا کە ئەمڕۆ هەمان پرسی زانستی بووەتە بیانوویەک بۆ سەپاندنی گوشار و گەمارۆ.
ناوبراو درێژەی دا: کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام ڕاگەیاندووە کە بەرنامە ئەتۆمییەکەی تەواو ئاشتی خوازانەیە. فتوای ڕێبەری باڵا لەسەر حەرام بوونی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمیش بەڵگەیەکی قایم بۆ ئەو ڕوانگە ئاشتیخوازانەیە.
ئەو شرۆڤەکارەی پرسە نێودەوڵەتییەکان بە ڕەخنە لە سیاسەتە دووفاقەییەکانی ئەمریکا، وتی: ئەمریکییەکان پێشتر لە مافی مرۆڤ وەکوو ئامێری گوشار کەڵکیان وەردەگرت، ئێستاش پشتیان بە پرسی ئەتۆمی بەستووە. لە حاڵێکدا کە لە ساڵانی ڕابردوودا، خودی ئەوان لە ئێران هەوڵی تیرۆریستیان ئەنجام داوە.
مومنی لە کۆتاییدا وتی: پرسی سەرەکی بۆ ئەمریکییەکان تەنیا پیتاندنی سیفر نییە، بەڵکوو ئەوان بەدوای ڕێگری لە هەر جۆرە پێشکەوتنێکی ئێرانن. سیاسەتەکانیان گوشاری زۆر بۆ قبووڵ کردنی مەرجەکانیانە. بەڵام هەر وەک ئیمام خومەینی وتیان ئەگەر یەک هەنگاو بکشێینەوە، ئەوان دە هەنگاو دێنە پێشەوە.
Your Comment