لە ڕۆژانی 14 بۆ 16 ژووییەی 2025، لە ڕەوتی هێرشە درۆنییەکانی گرووپە نەناسەکان بۆ سەر پێنج کێڵگەی نەوتی لە هەرێمی کوردستان، ژیرخانە گرینگەکانی وزەی ئەو ناوچە بەچڕی خەساریان بەرکەوت.ئەو هێرشانە لە نێوان ئاڵۆزی درێژخایەن لە نێوان بەغدا و هەولێر لەسەر کۆنترۆڵ و دابەش کردنی داهاتی نەوتی، ڕووی داوە؛ کێشەیەک کە بووەتە هۆی ئەوەی کە بەغدا لە مانگی مەیەوە مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەتی هەرێم ڕابگرێت.
بە ڕاپۆرتی «العربی الجدید» ، ئەو هێرشانە نزیک بە 220 هەزار بەرمیل نەوتی لە ڕۆژێکدا لە وەبەرهێنانی نەوتی هەرێم دەرهێناوە و سەرجەم وەبەرهێنانی نەوت لە ئەو ناوچەیەی تا سەدا 70 ی کەم کردووەتەوە. هەرچەندە تا ئێستا هیچ گرووپێک بەرپرسیارێتی ئەو هێرشانەی نەگرتووەتە ئەتستۆ بەڵام عەزیز ئەحمەد، جێگری سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێم، تاوانەکە دەخاتە ئەستۆی میلیشیاکانی سەر بە حکومەتی عێراق.
چاوەدێرانی مافی مرۆڤ هۆشداریان داوە کە هەڵپەساردنی بەردەوامی مووچەی فەرمانبەران، ڕاستەوخۆ لەسەر کوالێتی خزمەتگوزاری پەروەردە و دەرمانی لە هەرێم کاریگەری هەبووە. هەر ئەوەش مانگرتن و خۆپیشاندانی دوالەدوای یەکی لە ئەو ناوچە بەدواوە بووە.
سێنبار چاوەدێری مافی مرۆڤ جەخت دەکات کە بەغدا و هەولێر ئەبێ دەست لە بارمتە گرتنی بژێوی فەرمانبەران و بەکارهێنانیان وەکوو ئامێری سیاسی لەسەر نەوت دەست هەڵبگرن.

چاوەدێری مافی مرۆڤ جەختی کرد کە بەغدا و هەولێر ئەبێ دەست لە بارمتە گرتنی بژێوی فەرمانبەران و بەکارهێنانی مووچەیان لە یارییە سیاسییەکان لەسەر نەوت دەست هەڵبگرن.
Your Comment