٢٧ تەمووز ٢٠٢٥ - ١٣:٣٨
Source: Mehrnews
جەمیل باییک: چی دیکە چەک خزمەت بە ئامانجەکانمان ناکات

جەمیل باییک، هاوسەرۆکی کەجەکە، بە جەخت لەسەر ئەوەی کە سەردەمی شەڕی چەکداری کۆتایی هاتووە، یەکمایەتی سەرەکی پەکەکەی بەستێن بۆ ئازادی چالاکی عەبدوڵڵا ئۆجالان وەسف کرد.

جەمیل باییک، هاوسەرۆکی دەستەی ڕێبەرایەتی کەجەکە، لە سێهەم لە گفتوگۆی خۆی لەگەڵ ڕۆژنامەی یەنی یاشام لە چوارچێوەی ڕەوتی ئاشتی و کۆمەڵگای دیمۆکراتیک، وتی: شەڕی چەکدارانە چی دیکە لە خزمەتی ئامانجەکانماندا نییە ، ئامادەی چالاکی لە بواری سیاسەتی دیمۆکراتیکین.

ڕێبەری ئۆجالان و گۆڕانی پارادایم

بایک وتی: ئەمڕۆ ئۆجالان تەنیا ڕێبەری کوردەکان نییە بەڵکوو ڕێبەری هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناڤینە. چالاکی ئێمەش ئەبێ لە هەمان ئاست بێت، ئۆجالان پارادایمی خۆی پەرە داوە و ئێستا خەریکی چێ کرردنی سیستەمەکەیەتی. بۆیە ئێمە ئاکادیمیای زانستە کۆمەڵایەتیەکان و ئاکادیمیای مۆدێڕنیتەی دیمۆکراتیکمان دامەزراند و هەمان کاری سوسیالیستی کە ئەو بە گونجاوی دەزانیت درێژەی دەدەین و کادیرەکانمان ڕادەهێنین.

چالاکیمان وەلا نەناوە

ناوبراو بە جەخت لەسەر ئەوەی کە کۆتایی چالاکی چەکداری بە واتای وەلانانی چالاکی نییە، زیادی کرد: پارتی ئێمە هەمیشە لە بواری فەلسەفە، ئایدۆلۆژیا و شێوەی ژیان شەڕی کردووە و لەمەوبەدواش بە هەمان شێوە دەبێت. چەکدارانە بێت یان نەبێت، ئەو بابەتە بۆ ئێمە گرینگایەتی نییە. ئێمە بە پێی ئامانجەکانی خۆمان دەچینە پێشەوە و ئامێرەکانی پێویستمان پەرەپێداوە. ئێستا ستراتیژیەکی نوێمان گرتووە پێش و خەریکی پەرەپێدانین.

چەک چی دیکە لە خزمەتی ئامانجەکانی ئێمەدا نییە

باییک وتیشی: ئۆجالان وتوویە کە ئامێرەکان ئەبێ لە خزمەتی ئامانجدا بن و ئامانج و ئامیر ئەبێ یەکتر تەواو بکەن. ئەگەر ئامێرێک لە خزمەتی ئامانجدا نەبێت، نابێت بەکار بێت. چەک سەردەمێک خزمەتی ئامانجی دەکرد بەڵام ئێستا ئیدی ئاوا نییە. ئەوەی کە ئەبوا بە شەڕی چەکدارانە ئەنجام بدرابا، ئەنجام درا. لەمەوبەدوا ئەبێ ئامێرێکی دیکە بەکار بێت و بۆ ئەو کارە ، تورکیا ئەبێ دەستووری خۆی بگۆڕێت تا کۆمەڵگای دیمۆکراتیک بتوانێت ڕێکبخرێت و گەشە بکات. یەکمایەتی، ڕێکخستنی کۆمەلگا و پاراستنیەتی.

ئاماژە بە ڕۆڵی دەوڵەت باخچەلی و ئەزموونی مێژوویی

باییک بە ئاماژە بە ڕۆڵی دەوڵەت باخچەلی، وتی: باخچەلی مستەفا ئەتاتورکی کردووەتە نموونەی خۆی، مستەفا کەمال ئەتاتورک کاتێک کە دەوڵەت و گەلی تورک لە مەترسی بوون، پشتی بە شەورەوی و کوردەکان بەست و بە پشتیوانی ئەوانەوە چووە لۆزان. دوای ئەوە لە ئەوان دوور کەوتەوە و چووە ڕیزی ناتۆوە و دەستی بە سەرکوت کردنی کوردەکان کرد. باخچەلیش دۆخێکی هاوشێوە دەبینێت. شەڕی ئێمە ئەوانی گەیاندووەتە خاڵێ کە تووشی قەیران بوونەتەوە. ئەوان دەیانەویست ئۆجالان لە بیر بکرێت و پەکەکە لەناو ببەن بەڵام شکستیان هێنا. ئێستا بە گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤینەوە، دەسەڵاتی دەوڵەت-نەتەوە شکستی هێناوە و ئەگەر لەگەڵ کوردەکان ڕێککەوتن نەکەن، دەبێتە مەترسییەکی جیدی بۆ خۆیان.

کوردەکان توانی دیاری کردنی چارەنووس لە ڕۆژهەڵاتینیان هەیە

باییک زیادی کرد: کوردەکان ئێستا بوونەتە هێزێک کە چارەنووسی ڕۆژهەڵاتی ناڤین دیاری دەکەن، تورکیا، ئیسرائیل و ئێران پێویستیان بە کورد هەیە. ئۆجالان ئەو بابەتەی بینیوە و خوازیاری چارەسەر کردنی پرسی کوردە و ئەوە لە قازانجی تورکیایە؛ چونکوو تەنیا ڕێگای ڕزگاریان هەر ئەوەیە. ئێمە سەرجەم لەمپەرەکانمان لابردووە و تورکیا و جیهانمان نیشان دا کە هیچ لەمپەرێک نەماوە. ئێستا هەمووان دەڵێن کە دەوڵەت ئەبێ هەنگاو هەڵبگرێت.


کاریگەری ئۆجالان لەسەر گۆڕان و گۆڕانکارییەکان لە دەوڵەتی تورکیا

ناوبراو وتی: ئۆجالان بەس گۆڕان لە بزووتنەوە ناکات، بەڵکوو لە خودی تورکیا و لە دەوڵەتیش گۆڕان دروست دەکات. ئەوە شیوەی ئۆجالانە؛ بە گۆڕینی خۆی، لایەنی بەرانبەریش دەگۆڕێت. یان دەوڵەت هەنگاو هەڵدەگرێت یان ئەنجامێکی دیکە دێتە ئاراوە. ڕێگایەکی دیکە بوونی نییە. دۆخەکە لە بەرژەوەندی ئێمەیە و داهێنان لە دەستی ئێمەیە.

یەکمایەتی پەکەکە ئازادی ئۆجالانە

باییک جەختی کرد: ئەبێ بە باشی لە هەوڵەکانی ئۆجالان تێبەگین و نابێت ئەنجام دانیان دوابخرێت. ئەگەر ئەوانە ڕەچاو بکرێت، تەنانەت ئەگەر دەوڵەتیش نەیەوێت، ناچار بە هەوڵدان دەبێت. یەکمایەتی ئێمە دروست کردنی بەستێن بۆ ئازادی و چالاکی ئۆجالانە. ئەو بابەتە ئەبێ یەکمایەتی ئێمە و تورکیا بێت. ئۆجالان دەڵێت: ئازادی تاکەیی، ئازادی کۆمەڵگایە و ئازادی کۆمەڵگا ئازادی تاکەییە. ئێمە ئازادی ئەو بە ئازادی کۆمەڵگا دەزانین. ئەگەر ئەو بە فەرمی بناسێن، کارەکانی دیکە ئاسان دەچێتە پێشەوە. ئەبێ هەنگاو یاسایی هەڵبگرین، ئەوەش پێویستی بە چاکسازی مافی هەیە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha