١٥ تەمووز ٢٠٢٥ - ١٣:٢٧
Source: Mehrnews
گەشتی ئاسمانیی ئێران و عێراق دەکرێتەوە

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، سبەی گەشتی هێڵی ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران دەستپێدەکاتەوە.

، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە گەشتە ئاسمانییەکانی هێڵە ئاسمانییەکانی بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران سبەی سێشەممە دەستپێدەکاتەوە، دوای ڕاگرتنی کاتی بەهۆی بارودۆخی ئەمنی ناوچەکە.

لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی ئەلمەعلومە گەیشتووە، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دووپاتی کردەوە کە “ئەم بڕیارە دوای هەماهەنگیی ئاست بەرز لەگەڵ لایەنە ئەمنی و ڕێکخستنی پەیوەندیدار و لەسەر بنەمای سەقامگیری دۆخەکە دراوە کە ڕێگە بە گەڕانەوەی وردە وردە و سەلامەت بۆ هاتوچۆی ئاسمانی دەدات”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا لە زاری مەناف عەبدولمونەیم، بەڕێوەبەری گشتی هێڵی ئاسمانی عێراقیەوە هاتووە: قۆناغی یەکەمی گەشتەکان لە هەفتەیەکدا ٤ جار ئەنجام دەدرێن؛ ڕۆژانی سێشەممە و شەممە ٢ گەشت لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە و ڕۆژانی چوارشەممە و یەکشەممە ٢ گەشت لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەفەوە ئەنجام دەدرێت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha