"بە تاوانی دەستدرێژیکردنە سەر نیانی تەمەن 6 ساڵان، تاوانباری سەرەکی، سزاکەی لە لایەن دیوانی باڵای ئێرانەوە پەسند کراوە، لەنێو خەڵک و لە شاری بۆکان لەسێدارە درا.
شەوی پێنجشەممە، 16-01-2025 باوک نیان و ئەو ژنەی "پەیوەندی لەگەڵیدا" هەبووە، نیان دەیگەیێننە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی بۆکان. پزیشکی ئێشکگر و پەرستارانی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی بۆکان ئاسەواری دەستدرێژی سێکسی و هەروەها ئازاردان و سووتاندن لەسەر جەستەی ئەو کچە دەبینن، بۆیە پاسەوانانی نەخۆشخانە ئاگادار دەکەنەوە و هەر لەوێ باوکی نیان دەستبەسەر دەکرێت. نیان رەوانەی نەخۆشخانەی ورمێ دەکرێت، بەڵام رۆژی دواتر بەهۆی سەختی برینەکەی گیان لەدەستدەدات.
ئەو کەسەی دەستدرێژی کردووەتە سەر نیان کوڕێکی 19 ساڵانی خەڵکی سەقزە. ئەو کوڕە لە رێگەی دایکی و خوشکەکەیەوە هاتووچۆی ماڵی باوکی نیانی کردووە و لە لێکۆڵینەوەدا دانی بەوەداناوە دەستدرێژی کردووەتە سەر نیان. دەشڵێت، لەژێر کاریگەری بەکارهێنانی مادەی هۆشبەردا ئەو کارەی کردووە.
مردنی نیان، ناڕەزایی خەڵکی بە دوای خۆیدا هێنا و داوای لە سێدارەدانی تاوانبارانیان کرد.
Your Comment