عەلی لاریجانی ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای ئێران لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا سەبارەت بە شەڕی ١٢ ڕۆژە وتی: پەیوەندییان پێوە کردم کە وڵات بەجێبێڵم،منیش دەمزانی لە کوێوە پەیوەندی دەکەن، بۆیە وەڵامێکم دایەوە کە شیاوی نەتانیاهۆ بوو.
لاریجانی بە ئاماژە بە فریوکاری و درۆی ترامپ و ڕۆژاوا وتی: ئێران جۆرێکی نوێی وەڵامدانەوەی مووشەکی دەستپێکرد کە کاریگەرییەکی زۆری هەبوو، دوژمنیش لە هەمان کاتدا پلانێکی وردی بۆ لەناوبردنی پێکهاتەی سیاسی ئێران دانا. لووتکەی گروپی حەوت بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و پشتگیری لە مافی ئیسرائیل کرد بۆ بەرگریکردن لە خۆی و بەرپرسانی ڕۆژئاوای وەک ماکرۆن و ترەمپ بە ڕوونی لایەنگری تەلئەبیب بوون.
ناوبراو درێژەی بە قسەکانی دا: لە هەمان ڕۆژدا نەتانیاهۆ ڕایگەیاند کە تیرۆرکردنی ڕێبەری ئێران کۆتایی بەو گرژییە دێنێت نەک پەرەی پێبدات. هەروەها ئۆپەڕاسیۆنێک له دژی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی داڕێژرابوو که ئامانجی کوشتنی هەر چوار سەرۆکی هێز لە ئێران بوو. بەڵام ئەم ئۆپەراسیۆنە شکستی هێنا.
لاریجانی وتی: پلانی دوژمنانی ئێران بۆ ڕووخاندنی ڕژیم لە کەمتر لە شەش ڕۆژدا بە بەرخۆدانی میللەت و سەرکردایەتی ژیرانە شکستی هێنا. لە چینە شاراوەکانی ئەم شەڕەوە دەبینرێت کە ئەوان لە هێرشێکی تەنیا سەربازی تێپەڕین و بەدوای پڕۆژەی داڕمانی نیشتمانیدا بوون؛ پڕۆژەیەک کە شکستی هێنا.
Your Comment