لە پەیامەکەی ئایەتوڵڵا حائریدا هاتووە:
بسم الله الرحمن الرحیم
﴿وَ مَنْ یَتَوَلَّ اللّهَ وَ رَسُولَهُ وَ الَّذِینَ آمَنُوا فَإِنَّ حِزْبَ اللّهِ هُمُ الْغالِبُونَ﴾ (مائیده: ۵۶)
لە سێبەری چڕ بوونەوەی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، هێرشە نامرۆڤانەکانی ئەو ڕژێمە بۆ سەر خاکی پیرۆزی ئێران بە توندی ئیدانە دەکەین و ڕایدەگەیێنین کە ئەو هێرشانە کە پێشێل کرانی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان و خودایە، نەک سووکایەتی بە کەرماەتی گەلانی موسڵمانە کە ڕاگەیاندنی جەنگ لە دژی پیرۆزییەکانی ئیسلام و مرۆڤایەتیە.
لەلایەکی تریشەوە هاوپەیوەند بە هەڕەشە ئاشکراکان لە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، ئاشکرایانە ڕایدەگەیێنین کە هەر جۆرە سووکایەتی و هێرشێک بۆ سەر ئەوان، سووکایەتی و دەستردێژی بۆ سەر ئۆمەتی ئیسلامە؛ چونکوو ئەوان نەک هەر ڕێبەری سیاسی حکومەتێک، بەڵکوو لە باری ئایینیەوە مەرجەعیەتی ئۆمەتی ئیسلامەی لە ئەستۆیە و نمانەی بەرخۆدان و یەکگرتوویی ئیسلامی و ڕێنمای ڕێگای جەهادی لە بەرانبەر زۆربێژی و ئیستکباری جیهانییە.
بۆیە هۆشداریی دەدەینە ئەمریکا و ئیسرائیل کە لێکەوتەکانی درێژەدان بە هێرشەکان، زۆر سەخت دەبێت. چونکوو ئۆمەتی ئیسلامی هەرگیز ئیزن نادات کە سووکایەتی بە مەرجەعیەتی دینی و سیاسیان بکرێت و هەر کەسێک ئەو پێگەیە خەوشدار بکات وەڵامی ئۆمەتی ئیسلامی ڕووخێنەر و پەشیمان کەرەو دەبێت.
خوای گەورە دەفەرمێت: ﴿إِنَّا لَنَنْصُرُ رُسُلَنَا وَ الَّذِینَ آمَنُوا فِي الْحَیَاةِ الدُّنْیَا وَ یَوْمَ یَقُومُ الْأَشْهَادُ﴾
و الله اکبر، مەرگ بۆ دوژمنانی دین و لەعنەت هەمیشەیی لە ستەمکاران.
نووسینگەی ئایەتوڵڵا سەید عەلی ئەکبەر حسێنی حائری
2ی پووشپەڕی 1404 ی کۆچی هەتاوی
Your Comment