بەرپرسانی ڕۆژاوایی لە کاتی ڕوودانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ساڵی 1357 بەردەوام بە خەرج کردنی تێچووی قورس بەدوای گۆڕینی دەسەڵات لە ئێران بوون بەڵام بەردەوام شکستێکی هێناوە بەڵام لە هەفتەکانی ڕابردوودا جارێکی دیکە بەرپرسانی ئەمریکی لەسەر ئەو پرسە دواون.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، وتەبێژی کۆشکی کرێملین بە توندی لە قسەکانی بەرپرسانی وڵاتانی ڕۆژاوایی بۆ گۆڕینی دەسەڵات لە ئێران ڕەخنەی گرت.
پێسکپف وتی: باس لە گۆڕینی دەسەڵات لە وڵاتانی دیکە وەکوو ئێران دەتوانێت جیهان بەرەو جەحەندەم ببات. هیچ وڵات یان گرووپێک نابێت لەسەر گۆڕینی دەسەڵات لە وڵاتانی دیکە قسە بکات.
مۆسکۆ سەبارەت بە هەر جۆرە پێشێل کرانێکی سەروەری نەتەوەیی ئیران هۆشدایی دایە بەرپرسانی ڕۆژاوایی.

وتەبێژی کۆشکی کرێملین بەهۆی باس کردن لەسەر گۆڕینی دەسەڵات لە ئێران بە توندی رەخنەی لە وڵاتانی ڕۆژاوایی گرت.
Your Comment