بەشی نێودەوڵەتی_ دوکتۆر مەهدی خەیری زەراری: رێکەوتنی نێوان هەرێم و بغداد لە بەرژەوەندی کێیە؟ تەگەرەکانی بەردەم رێکەوتنەکە چین؟ ئەرکەکان و داواکارییەکانی عێراق و کوردستان و کۆمپانیاکان چیە لەگەل یەک؟ ئایا دەکرێت گرێبەست بکرێت وە ئایا بەردەوام دەبێت؟
لە دوای چەندین گفتوگۆ و ناردنی شاند لە کوردستان بۆ بغداد وە بەپێچەوانەوە نەتوانرا رێک بکەون. دوای دوو مانگ لە دواکەوتنی مووچەی خەڵک دواجار بغداد شاندێکی باڵا ناردە هەولێر دوای مانەوەی دوو رۆژ توانرا لێکتێگەیشتنی راشکاوانە دورستبێت لە نێوانیان وە پاش گەرانەوەی شاندەکە بەرەو بغداد دووبارە شاندێک لە هەولێر بەرەو بغداد بەرێکەوت. ئەمە دوا دەرفەتە بۆ پێکهاتنی بغدا و هەولێر هەرچەندە گومانی زۆر هەیە لە رێکەوتن بەڵام ئەم جارە هەردوو هەم لەسەر ئاستی باڵا قسەیان کردووە هەم نیەتی باش دەبینرێت.
شایەنی باسە شاندی بغداد لەگەڵ کۆمپانیاکانیش وتو وێژیان کردووە. لە کۆبوونەوەکانی ئەمجارە هەم بغداد داواکاری و ئەرکی هەبوو هەم هەولێر داواکاری و ئەرکی هەبوو.
داواکاری بغداد بریتی بوو لە رادەستکردنی ٣٠٠٠٠٠ سێ سەدهەزار بەرمیل کە ٢٨٠ دووسەدو هەشتا لە رێگای سۆمۆ بفرۆشرێت پارەکە بگەرتەوە بغداد، وە ناردنی لە ٪٥٠ داهاتی ناو خۆ کە نزیکەی ١٠٠-١٥٠ ملیار دینارە، وە ئەرکی بغداد ناردنی $١٦ بۆ هەربەرمیلێک لەگەڵ مووچەی فەرمان بەران کە هەولێر ئەمەی قبووڵە لە لایەکی ترەوە کوردستان داوای بەشێک لە نەوت بۆ ناوخۆ دەکات وە گرانتی موچە و بووجەو پارەی کۆمپانیاکان لە کاتی خۆی وە دانەوەی قەرزی کۆمپانیاکان بەڵام بغداد تا ئێستا ئەوەی قبووڵ نییە کە پارەی قەرزی کۆمپانیا کان بدات وە پارەی ئەو نەوتەش کە بۆ ناوخۆ بەکاردێت.
بە هەمان شیوە کۆمپانیان کان داوای متمانە دەکەن بۆ وەرگرتنی پارەکانیان وە پارەی ئەو قەرزەی لای هەرێمە وە دەستکاری نەکردنی گرێبەستەکانی نەوتە وە بە یاسایی دانانی گرێبەستەکان پاشان دەتوانن دەست بە هەناردەی نەوت بکەن.
کۆمەلێک گرێ کوێرەی تێدایە وە شێوازی کردنەوەی گرێیە کان ئاسان نییە وە دەکرێ بکرێنەوە بەڵام تا چەند بەردەوام دەبێت.
لە ئەگەری رێکەوتنەکە فەرمانبەرانی کوردستان دووردەبن لە کێشەی نەهاتنی مووچە وە عێراق داهاتێکی باشی دەست دەکەوێت بۆ نمون ئەگەر عێراق هەر بەرمیلێک بە $٧٠ بفرۆشیت ئەوە نزیکەی ٥٨٨ ملیۆن دۆلاری دەست دەکەوێت وە کرێی کۆمپانیاکان ١٣٤ ملیۆن دۆلارە واتە عێراق مانگانە بری ٤٥٤ ملیۆن دۆلار قازنج دەکات وە دەکرێت مووچەی پێبدرێت. کەواتە هەم عێراق هەم کوردستان لە رووی دارییەوە قازانج دەکەن بەڵام لە رووی ئیدارەی نەفتەوە دەبێت بە پێی دەستووری عێراق بێت ئەگەر نا بە هیچ شێوەک ئەم رێکەوتنە بەردەوام نابێت وە دووبارە کێشەکان دورستدەبنەوە.
Your Comment