ئەمیر سەعید ئیرەوانی باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە نامەیەکدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایش و ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان وتی: قسەکانی گرۆسی، لە سەروبەندی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ، پێشێل کرانی ئاشكرا و جیدی بە بنەمای بێ لایەنییە کە ئەو پێشێلی کردووە. ئاوەها قسەگەلێک بەتواوەتی دژی ئەرک و بەڵێنە یاساییەکانی یاساکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمییە.
ئیرەوانی ڕایگەیاند کە ڕافائێل گرۆسی لەسەر هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بەس نیگەرانی دەربڕی و بە شێوەی ئەنقەست هیچ ئامانەیەکی نەدایە سەر ئەو بڕیارنامەگەلە کە ئاشکرایانە هەر جۆرە هەڕەشە یان زۆرەملێ لە دژی دامەزراوە ئەتۆمییە ئاشتیخوازانەکان ڕەت دەکەنەوە و هێرش کردنە سەریان قەدەغە دەکات.
باڵوێزی ئێران وتیشی: هەڵسوکەتی گرۆسی دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران نیشانەی لەبەرچاو نەگرتنی بێ لایەنیە و بێدەنگی ناوبراو لە کردەوەدا بە واتای هاوکاری ئەو ڕژێمەیە و لە مێژووی ئاژانسدا بێ وێنە بووە.

باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە نامەیەکدا بۆ ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاساش لە بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی سکاڵای کرد.
Your Comment