دانوستانی نێوان کوردی سووریا و تورکیا کە بە نێوەندگیری ئەمریکا بەڕێوەچوو، کۆمەڵێک بابەتی گرتەوە، لەوانە بابەتی هەستیار وەک کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا، ڕادەستکردنی زیندان و کەمپەکانی داعش، هەروەها چۆنیەتی تێکەڵبوونی هێزەکانی سووریای دیموکرات بە پێکهاتەی سەربازی نوێی سووریا لە ژێر فەرماندەیی دیمەشق.
هەفتەی ڕابردوو تورکیا و هێزەکانی سووریای دیموکرات بە نێوەندگیری ئەمریکا وتووێژی ڕاستەوخۆیان لەسەر ئایندەی سووریا ئەنجامدا.
سەرچاوه ئاگادارەکانی ئەو بابەتە بە میدل ئیست ئاییان ڕاگەیاندووه ، گفتوگۆکان کۆمەڵێک پرسیان گرتووەتەوه ، لەوانه کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا له سووریا و ڕادەستکردنی ئەو زیندان وکەمپانەی که چەکدارانی داعش و خێزانەکانیان تێدا ڕاگیراون.
دانوستانەکان کە لەلایەن بەرپرسانی ئاستی ناوەڕاستی هەردوو لایەنەوە میوانداری کران، تیشکیان خستە سەر چۆنیەتی تێکەڵبوونی هێزەکانی سوپای سووریا لەگەڵ پێکهاتەی سەربازی نوێی سووریا.
هەرچەندە سەرچاوە نزیکەکان لە ئەنقەرە پێیان وایە لە ساڵی ڕابردووەوە پەیوەندی لە نێوان تورکیا و هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دروست بووە، بەڵام ئەمە یەکەمجارە کە کۆبوونەوەی فەرمی نێوان لایەنەکان بە بەشداری ئەمریکا ئاشکرا بکرێت.
Your Comment