٥ حوزەیران ٢٠٢٥ - ٢٢:٠٤
Source: Mehrnews
وەزیری دەرەوەی ئێران: بە هیچ لەونێک دەست لە پیتاندنی ئۆرانیۆم هەڵناگرین

وەزیری دەرەوەی ئێران کە سەفەری لوبنانی کردووە، وتی: ئێران هەرگیز دەست لە پیتاندنی ئۆرانیۆم هەڵناگرێت.

سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوە وئەندامی شاندی دانوستانکاری ئێران، سەبارەت بە ڕەوتی دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئەمریکا سەفەری بەیرووتی کردووە لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلمنار وتی: تا ئێستا پێنج خولی گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا لە کەشێک لەسەر بنەمای ڕێز و ورەی جیدی بۆ دەستخستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئەنجام دراوە.

ناوبراو بە جەخت لەسەر ئەوەی کە پرسی پیتاندنی ئۆرانیۆم یەکێک لە گرینگترین تەوەرەکانی کێشەلەسەرە، وتی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆم بە یەکێک لە دەسکەوتەکانی زانایانی خۆی دەزانێت و بە هیچ لەونێک دەستی لێهەڵناگرێت.

عێراقچی وتیشی: ئێمە پاڵپشتی هەمەلایەنەی خۆمان لە سەربەخۆیی و سەروەری لوبنان ڕادەگەیێنین و داوای کۆتایی هاتنی داگیرکردنی ناوچەگەلێک لە لوبنان لەلایەن ئیسرائیلین.

هەروەها وتیشی کە لە 10 مانگی ڕابردوودا پێوەندی خۆمان لەگەڵ وڵاتانی کەنداوی فارس، بەتایبەتی عەرەبستانی سعوودی ، ئیمارات و عومان پەرەپێداوە و پێوەندیشمان لەگەڵ میسر بە شێوەیەکی بەرچاو پێشکەوتنی هەبووە.

ناوبراو هەناردە کردنی شۆڕش لەلایەن ئێرانەوەی چەمکێکی سەرلێشێوێنەر وەسف کرد و وتی کە ڕەتی دەکەینەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران ئامادەیی ئێران بە ئاماژە بە ئەزموونی تاران لە بووژانەوەی وڵاتانی عێڕاق، سووریا و ئەفغانستان، پێشنیاری وڵاتەکەیی بۆ بەشداری لە ئاوەدان کردنەوەی لوبنان لە چوارچێوەی فەرمیی راگەیاند .

عێراقچی راشیگەیاند کە پاڵپشتی ئێران لە بەرخۆدان نەگۆڕە و بڕیار لەسەر چەکەکانی بەرخۆدانیشی پرسێکی نێوخۆیی لوبنان وەسف کرد.

ناوبراو لە بەشێکی دیکە لە قسەکانیدا بە ئاماژە بە هەڕەشەکانی ئیسرائیل جەختی کرد کە کۆماری ئیسلامی ئێران ئەو هەڕەشانە بە کەم نابینێت و پشت گوێیان ناخات بەڵام ترسیشی لێیان نییە.

هەروەها ڕایگەیاند کە هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر ئێران ، لێکەوتەی کارەساتباری بەدواوە دەبیت.

ناوبراو بە ئاماژە بە تواناییە بەرگرییەکانی ئێران وتی: توانی بەرگری ئێمە لە سەرەوەیە، دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێمە بەباشی قایمە و مادە ئەتۆمییەکانی ئێمە بە شێوەیەک دابەش کراوە کە هێرش بۆ سەریان زۆر دژوارە.

عێراقچی جەختی کرد: بەرنامەی ئەتۆمی ئێران لەسەر بنەمای زانست و لێزانیی نەتەوەیی دانراوە و بە بوردمان لەناو ناچێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند: من بۆ خۆم دیپلۆماتێکم و ڕاسپاردەشم هەوڵ بۆ بەدی هێنانی ئاشتیییە. پێم وایە کە پەنجەرەی دیپلۆماسی هەر کرراوەیە و ئەگەری راستەقینە بۆ گەییشتن بە ڕێگاچارە لە ڕێگای دانوستانەوە هەیە.

عێراقچی لە کۆتاییدا جەختی کرد بەرخۆدان بەس یەک کەس یان یەک ڕێبەر نییە، بەڵکوو مەکتەبێکی ئازادیخوازە هەمبەر سوڵتە، داگیرکاری و ستەم.

Your Comment

You are replying to: .
captcha