٥ حوزەیران ٢٠٢٥ - ٢٢:٠٣
Source: Mehrnews
هێزی سەربازی ئێران ئامادەی بەرەوڕوو بوونەوەی هەر جۆرە سیناریۆیەکە

فەرماندەی گشتی سپای پاسداران ڕایگەیاند کە ئێران بۆ بەرەنگار بوونەوەی هەر جۆرە سیناریۆیەک ئامادەیی تەواوی هەیە.

  کەناڵی ئەلمەیادین لە گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئیداری و سەربازی ئێران ڕای ئەوانی لەسەر دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا، هەڕەشە پووجەکانی بەرپرسانی ئیسرائیلی لەسەر ئێران و دیکەی پرسە گرینگەکان پرسیوە.

لە هەمان پێوەندیدا، سەردار حسێن سەلامی، فەرماندەی گشتی سپای پاسداران، بە کەناڵی ئەلمەیادینی وت: ئێران بۆ بەرەنگار بوونەوەی هەر جۆرە سیناریۆیەک ئامادەیی تەواوی هەیە و لەسەر ورەی کۆماری ئیسلامی بۆ پاراستنی مافی گەلی ئێران و سەربەخۆیی وڵاتەکەی جەختی کرد.
هێزی سەربازی ئێران  ئامادەی بەرەوڕوو بوونەوەی هەر جۆرە سیناریۆیەکە
سەردار عەزیز نەسیرزادە، وەزیری بەرگری ئێرانیش هەڕەشەکانی ئیسرائیل لەسەر ئێرانی قسەی پووچ وەسف کرد و درێژەی دا کە ئێران ئەوەندە توانی هەیە کە ئیسرائیل نەوێرێت هەڕەشەی لێبکات. هەر جۆرە هەوڵێکی دژبەرانەی ئیسرائیلیش، دەبێتە هۆی لەناوچوونی.

هێزی سەربازی ئێران  ئامادەی بەرەوڕوو بوونەوەی هەر جۆرە سیناریۆیەکە
شەمخانی ، ڕاوێژکاری سیاسی ڕێبەری ئێرانیش جەختی کرد: کە پێسنیاری ئەمریکا بە ئێران بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی ناتەکنیکی و لاوەکیە و ئێران خەریکی پێکهێنانی پێشنیاری نوێیە.

هێزی سەربازی ئێران  ئامادەی بەرەوڕوو بوونەوەی هەر جۆرە سیناریۆیەکە
غەریب ئابادی جێگری نێودەوڵەتی و مافی وەزیری دەرەوەش ڕایگەیاند کە ناڕوونی و پرسیاری زۆر لەسەر پێشنیارەکەی ئەمریکا هەیە بۆیە هاوکات لەگەڵ ئەمریکا گفتوگۆکان لەگەڵ ئەورووپاش درێژەی هەیە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha