ئەمیر سەعید ئەیرەوانی باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نامەیەکدا بۆ ئەمینداری گشتیی ئەو ڕێکخراوە و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش، تۆمەتەکانی ئەمریکا دژی ئێرانی بێ بنەما زانی و وتی: ئەمریکا بۆ جارێکی تر بڕیاری داوە پێشگری بکات لە ڕۆڵگێڕانی ئەنجومەنی ئاسایش و بە سازدانی تۆمەتی سیاسی و دژبەرانە لە دژی وڵاتانی تر، ڕای گشتیی لە ڕەنجی بێوێنەی خەڵکی فەلەستین دوور خاتەوە.
ئەیرەوانی وتیشی: ئەنجومەنی ئاسایش دەبێ بۆ کۆتاییهێنان بە دەستدرێژیی دڕندانەی ڕژیمی زایۆنی، هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆی غەزە و جێگربوونی ئاگربڕی خێرا و بێ مەرج و هەمیشەیی لە پێناو دابینکردنی پێداویستییە مرۆییەکانی خەڵکی فەلەستین هەنگاو هەڵبگرێت.
Your Comment