٦ حوزەیران ٢٠٢٥ - ٢٢:٠٧
Source: Mehrnews
ئۆجەلان: چەکدانێن، پەکەکە کاردای نەماوە!

عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە نامەیەکدا کە وەک ڕاگەیێندراوی کۆتایی شەڕی چەکدارانەی پەکەکە وێنا دەکرێت، خوازیاری تێپەڕین لە پێکهاتەی سەربازی و زەینییەتی دەوەڵەت‌تەوەرانە بۆ سیاسەتی گفتوگۆتەوەر و دیموکراسی بوو.

عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە نامەیەکدا کە لە کۆنگرەی دوازدەهەمی ئەو ڕێکخراوە ئاراستە کرا و پاش بڵاوبوونەوەی، بۆتە ڕۆژەڤێکی سیاسی لە میدیاکانی تورکیا و بە ڕاگەیێندراوی کۆتایی شەڕی چەکدارانەی پەکەکە دێتە ئەژمار، ڕایگەیاند: ئەم بزووتنەوەیە [پەکەکە] پاش نیو سەدە خەبات، چیتر لە فۆڕمی ئێستادای کاردای نەماوە و کۆتایی پێهاتووە و بە تێپەڕین لە پێکهاتەکانی پێشووی، هەنگاو دەنێتە قۆناغێکی نوێی "سۆشیالیزمی کۆمەڵگای دیموکراتیک".

ئۆجەلان لەم نامەیەدا کە لە بەرواری 27ی ئاڤریلی 2025دا نووسراوە و بۆ یەکەمجار لە ماڵپەڕی گۆڤاری "سرخەوبوون"دا بڵاو بۆوە، بە ڕاشکاوی ڕایگەیاندووە کە شەڕی چەکدارانە چیتر ڕۆڵێکی لە ڕەوتی گۆڕانکارییەکاندا نەماوە و ماوەی بەسەر هاتووە. هەر بۆیە خوازیاری هەڵوەشانەوەی فەرمیی پەکەکە و هەنگاونانە قۆناغی "سیاسەتی دیموکراتیک" و "کۆمەڵگای مەدەنیی چالاک" بووە.

ڕێبەری زیندانی‌کراوی پەکەکە شەڕی چەکدارانە بە بەشێک لە پێکهاتەی زەینیی دەوڵەت‌تەوەر دەبەستێتەوە و دەشڵێ: ئەگەر کوردەکان خوازیاری ئازادیی ڕاستەقینەن، دەبێ لە مۆدێلی دەوڵەت-نەتەوە و پارت-دەوڵەت دوور کەونەوە و لە بری نەتەوەخوازیی کلاسیک و سۆشیالیزمی دەوڵەت‌تەوەر، بەرەو مۆدێلی "گەلی دیمەکراتیک" هەنگاو هەڵبگرن.

ئۆجەلان هەروەها ڕەخنەی لە ڕەوتە گفتوگۆییە فەرمییەکانی پێشوو لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا گرتووە و بیری هێناوەتەوە: بۆیە دانوستانەکانی پێشوو شکستیان هێناوە، چونکە هەر دوو لا خۆیان بە چوارچیوە سنووردارەکان بەستبۆوە و زمانی توندوتیژی، جێی بە گفتوگۆ تەنگ کردبوو.

Your Comment

You are replying to: .
captcha