٥ حوزەیران ٢٠٢٥ - ٢١:٥٧
Source: Mehrnews
گفتوگۆی پزشکیان و بێن سەلمان بە بۆنەی جەژنی قوربان

سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ جێنشینی عەرەبستانی سعوودی، وێڕای پیرۆزبایی جەژنی قوربان، جەختی لە پەیوەندیی برایانەی دوو وڵات، تۆکمەی هاوکارییە ناوچەییەکان و یەکگرتوویی ئۆمەی ئیسلامی کرد.

مەسعوود پزشکیان سپاش‌نیوەڕۆی ئەوڕۆ پێنج‌شەممە لە پەیوەندیی تەلەفونی لەگەڵ محەمەد بێن سەلمان، جێنشینی عەرەبستانی سعوودی، وێڕای پیرۆزبایی جەژنی قوربان، هەوڵ و پەیجورییەکانی دەوڵەتی عەرەبستان بۆ بەڕیوەبردنی شکۆمەندی ڕێوڕەسمی حەجی نرخاند و ئەم ڕێوڕەسمەی بە خویابوونی شکۆمەندی یەکگرتوویی موسڵمانان و کۆبوونەوەی ئۆمەی ئیسلامی بە دەوری ئایین، کتێب و پێغەمبەری(س‌خ) یەکە زانی.

پزشکیان وێڕای هیواخستنی دیناووەرگرتنی موسڵمانان و وڵاتانی ئیسلامی لەو پەیوەندییە مەعنەوییە بۆ هاوڕیزی و یەکگرتوویی، جەختی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەیە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان، تۆکمەکردنی هاوکارییەکان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا و لە پێناو مسۆگەرکردنی بەرژەوەندیی هاوبەشی ئۆمەی ئیسلامی و دابین‌کردنی ئاشتی و ئاسایشی گەلانی موسڵمان، هەنگاو هەڵگرێت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha