، ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا بە بۆنەی ڕێوڕەسمی حەجی ئەمساڵ، حەج بە یاوەری زانست و وانەکانی بە چارەسەری ئازارەکانی ئەمڕۆی جیهانی ئیسلام وەسف کرد.
ئایەتوڵا خامنەیی بە ئاماژەدان بە تاوان و دڕندەییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە، بە گرینگترین ئەرکی حکوومەتە ئیسلامییەکان بۆ پێشگرتن لە درێژەی کارەساتی مرۆیی لە غەززە و گوشار خستنە سەر ئەمریکا، وەک لایەنگری سەرەکی ڕژێمی زایۆنیستی، بۆ ڕاگرتنی یارمەتی و پشتیوانییەکانی زایۆنیستی زانی و داوای لە گەلانی دنیا کرد کە داوای ئەوە بکەن کە حکومەتەکان ئەو ئەرکە جێبەجێ بکەن.
ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا بە بۆنەی وەرزی حەجی ئەمساڵ وتیان: گرینگترین ئەرکی حکوومەتە ئیسلامییەکان بۆ پێشگرتن لە درێژەی کارەساتی مرۆیی لە غەززە ئەوەیە بە گوشار خستنە سەر ئەمریکا، وەک لایەنگری سەرەکی ڕژێمی زایۆنیستی هەوڵ بدەن بۆ ڕاگرتنی یارمەتی و پشتیوانییەکانی.
ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕایانگەیاند کە جیهانی ئیسلامیی زیاتر لە ڕابردوو پێویستی بە جێبەجێکردنی وانەکانی حەجە.
وتیشیان حەجی ئەمساڵ هاوکات بووە لەگەڵ تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە، ئەو پرسیارەی وروژاند کە کێ دەبێ بەرامبەر ئەم کارەساتە مرۆییە بوەستێتەوە .
ڕاشیانگەیاند: "بێ گومان حکومەتە ئیسلامییەکان یەکەمین بەردەنگ و بەرپرسیارن لەم کارە و گەلانی ئەوان داخوازی ئەمە بن."
ئایەتوڵا خامنەیی ئەمریکای بە شەریکێکی دیاریکراوی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە زانی و جەختیان لەوە کردەوە: دەوڵەتە موسڵمانەکان دەبێ هەموو ڕێگاکانی هاوکاری ڕژێمی زایۆنی دابخەن و ئەو تاوانبارە لە درێژەدان بە ڕەفتارە چەپەڵەکانی لە غەززە ڕابگرن. و هاوکارانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا دەبێ حکومەتی خۆبەزلزانی ئەمریکاش ناچار بکەن کە واز لە پشتیوانیکردن لە ڕژێمی زایۆنیست بهێنێت.
ڕێبەری بە ئاماژەدان بەوەی کە بەرخۆدانی سەرسوڕهێنەری خەڵکی غەززە، پرسی فەلەستینی لە پێشەنگی سەرنجی جیهانی ئیسلامی و هەموو مرۆڤە ئازادەکانی جیهان دانا، وتیان : پێویستە بۆ وتەبێژان و ئەوانەی خاوەن پێگەی کۆمەڵایەتین، گەلان هۆشیار و هەستیار بکەنەوە و داواکارییەکانی پەیوەست بە فەلەستین فراوانتر بکەن، هەروەها بۆ ئەوەی حاجیانی بەختەوەر دوعا لە خودا بکەن بۆ سەرکەوتن بەسەر ستەمکارانی زایۆنی و لایەنگرانیان.
Your Comment