«نێچيرڤان بارزانى» سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنى پیرۆزی قوربان، په‌یامی پیرۆزبایی بۆ ئایه‌توڵڵا خامه‌نه‌یی ڕێبه‌ری باڵای ئێران، دکتۆر «مه‌سعوود پزشکیان» سه‌رۆک کۆمار، دکتۆر «محه‌مه‌دباقر قالیباف» سه‌رۆکی په‌رله‌مان، دکتۆر «عه‌باس عێراقچی» وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی و هه‌روه‌ها گه‌لی ئێران ناردووه.
له ده‌قی په‌یامی پیرۆزبایی جه‌ژنى قوربانی «نێچيرڤان ئیدریس بارزانى» سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ دکتۆر «مه‌سعوود پزشکیان» سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران هاتووه: به بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنى پیرۆزی قوربانه‌وه، به گه‌رمی پیرۆزبایی له جه‌نابتان ده‌که‌م. له خودای مه‌زن داواکارم جه‌ژن بۆ جه‌نابتان و ئازیزانتان و گه‌لی دۆستی ئێران، به خۆشی بگه‌ڕێته‌وه و جه‌ژنى ئاسووده‌یی و سه‌قامگیری بێت.
له درێژه‌ی ئه‌م په‌یامه پیرۆزباییه‌ی «نێچيرڤان بارزانى» هاتووه: ئێمه له هه‌رێمى كوردستان، به بایه‌خ و گرنگییه‌کی زۆره‌وه له په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ڕوانین. له‌م بۆنه‌یه‌دا و له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش، داکۆکی له خواست و پابه‌ندیمان بۆ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌کانمان له هه‌موو بواره‌کاندا ده‌که‌ینه‌وه.

په‌یامی پیرۆزبایی جه‌ژنی قوربانی «نێچيرڤان بارزانى» سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ڕێبه‌ری باڵا، سه‌رۆک کۆمار، سه‌رۆکی په‌رله‌مان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران نێردرا.
Your Comment