فەیسەڵ یووسف ئەندامی سەرکردایەتی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی سووریا(ENKS) لە لێدوانێکی تایبەتی بۆ کوردستان 24، ڕایگەیاند: وەفدی هاوبەشی کوردی سووریا لە پارت و ڕەوتە جۆراوجۆرەکانی کوردستانی سووریا، بۆ دانوستان لەگەڵ دەوڵەتی کاتیی دیمەشق، بە هاوسەرۆکیی پەروین یووسف و محەمەد ئیسماعیل دیاری کرا.
وتیشی: ئەندامانی دیکەی ئەو وەفدە بریتین لە، "ئاڵدار خەلیل"(ئەندامی دەستەی هاوسەرۆكایەتی پەیەدە)، "ڕەیحان لوقۆ"(وتەبێژی كۆنگرەی ستار)، "سەڵاح دەروێش"(سكرتێژی پارتی دیموكراتی پێشكەوتنخوازی كورد لە سوریا)، "ئەحمەد سلێمان"(جێگری سكرتێری پارتی دیموكراتی پێشكەوتنخوازی كورد لە سوریا)، "سلێمان ئوسو"(ئەندامی دەستەی سەرۆكایەتی ئەنەكەسە)، "نەسرەدین ئیبراهیم"(سكرتێژی پارتی دیموكراتی كورد لە سووریا[ئەلپارتی]) و "فەیسەڵ یوسف"(وتەبێژی ئەنەكەسە).
Your Comment