٣١ ئایار ٢٠٢٥ - ١٩:٢٧
Source: Mehrnews
پاگەندەی سەرسووڕهێنەری ئاژانسی نێوەدەوڵەتی وزەی ئەتۆمی سەبارەت بە ئێران

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە ڕاپۆرتێکی نهێنیدا داوای هاوکاری تەواوی تاران دەکات و پاگەندەکانی دووپاتکردووەتەوە کە ئێران کۆگاکانی ئۆرانیۆمی پیتێنراوی بۆ ئاستی "پلەی چەک" زیادکردووە.

 ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە ڕاپۆرتێکدا داوای هاوکاریی تەواو و کاریگەرانەی تاران لەگەڵ ئەو ئاژانسەی کردووە و پاگەندەکانی خۆی دووبارە کردەوە کە ئێران کۆگاکانی ئۆرانیۆمی پیتێنراوی بۆ ئاستی "پلەی چەک" زیاد کردووە.

ئەم ڕاپۆرتە لە کاتێکی گرینگدا بڵاوکرایەوە، کە هاوکاتە لەگەڵ دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتۆن سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران.

ڕاپۆرتەکە بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئێران تا ١٧ی مانگی مەی ٤٠٨.٦ کیلۆگرام ئۆرانیۆمی پیتاندووە بۆ پاکی لەسەدا ٦٠، کە بەراورد بە دوایین ڕاپۆرتی ئاژانسەکە لە مانگی فێڤریە ١٣٣.٨ کیلۆگرام زیادیکردووە.

لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەدا پاگەندە دەکرێت کە ئەم بڕە ئۆرانیۆمە "هەنگاوێکی کورتی تەکنیکی" دوورە لە ئاستی پلەی دروستی کردنی چەکی ئەتۆمی (لەسەدا ٩٠).

لە ڕاپۆرتێکی مانگی شوباتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیدا، کۆگای یۆرانیۆمی پیتێنراو لەسەدا ٦٠ی ئێران بە ٢٧٤.٨ کیلۆگرام ڕاپۆرت کراوە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha