یاسر سلێمان، وتەبێژی دەستەی ئیدارەی خۆسەر لە چاوپێکەوتنێکدا پشتڕاستی کردەوە کە شاندەکەیان لە دیمەشقە بۆ دیدار لەگەڵ “تیمی دانوستانکاری حکومەتی ئینتقالی سووریا”.
ئەمڕۆ شاندێکی ئیدارەی خۆسەری دیموکراتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەرەو دیمەشقی پایتەختی سووریا بەڕێکەوت.
شاندەکە لە ئەندامانی لیژنەیەک پێکهاتووە کە لە ١٢ی نیسان پێکهێنراوە؛ فەوزە یوسف، عەبدولحەمید ئەلمەهباش، ئەحمەد یوسف، سەنحریب بەرسووم، سوزدار حاجی، و مریەم ئیبراهیم و یاسر سلێمان ڕاوێژکارانی لیژنەکان.
یاسر سلێمان چاوپێکەوتنێکی سەبارەت بە ئامانجەکانی ئەم سەفەرە ئەنجامدا.
یاسر سلێمان ڕوونیشی کردەوە کە چوونەتە دیمەشق بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ "شاندی دانوستانکاری حکومەت لە پڕۆسەی ئینتقالی سووریا".
دەشڵێت: سەرەتا هەردوو شاندەکە یەکتر دەناسن و دواتر پرسە سەرەکییەکان و خشتەی کاتی و میکانیزمەکانی هەماهەنگی تاوتوێ دەکرێن.
Your Comment