٣٠ ئایار ٢٠٢٥ - ٢٣:٢٩
Source: Parstoday
فەرمانی ترامپ بۆ ڕاگرتنی هاوئاهەنگی سەربازی لەگەڵ ئیسرائیل هاوپەیوەند بە ئێران

میدیایەکی ئیسرائلی پاگەندەی کرد کە ترامپ لە ترسی ئەوەی کە هێرشی ئیسسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران ، دانوستانەکان لەگەڵ تاران بەلاڕێدا ببات، هاوئاهەنگی سەربازی لەگەڵ تێلاڤیڤی ڕاگرتووە.

کەناڵی 12 ی تەلەڤیزیۆنی ئیسرائیل ئاشكرای کرد کە دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ترسی ئەوەی کە ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران ، دانوستانەکان لەگەڵ تاران بەلاڕێدا ببات، فەرمانی راگرتنی هاوئاهەنگی سەربازی لەگەڵ تێلاڤیڤی دەرکردووە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ترامپ لەم دواییەدا پێوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ نتانیاهۆ گرتوووە و بە توندی سەبارەت بە هێرشی تاک لایەنە بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران هۆشداریی داوە.

ترامپ لە ئەو پێوەندییە تەلەفۆنییەدا هێرش بۆ سەر ئێرانی نەگونجاو وەسف کردووە کە دەتوانێت بەختی دەستخستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی تووشی کێشە بکات.

Your Comment

You are replying to: .
captcha