دوکتور هەڤاڵ ئەبووبەکر ، پارێزگاری سلێمانی لە پەراوێزی "کۆڕبەندی سنە" کە دیدارێک بوو بۆ واژۆی 12 ڕێککەوتننامە لە نێوان چوار پارێزگای هەرێمی کوردستان لەگەڵ سێ پارێزگای هاوسنوور لە دیوی ئێران، وڵامی پرسیارێکی هەواڵنێری ئاژانسی مێهری دایەوە سەبارەت بە کێشەی ئاوی سلێمانی و ئەو یارمەتیەی کە ئێران دەتوانێ بیداتە هەرێمی کوردستان.
دوکتۆر هەڤاڵ ئەبووبەکر سەبارەت بەوەی کە کێشەی ئاوی سلێمانی چییە و ئێران چۆن دەتوانی یارمەتی هەرێمی کوردستان بدات، وتی: کێشەی ئاو لە هەموو دنیا یەکێکە لە کێشە سەرەکییەکان بە هۆی گۆڕانی کەشوهەوا. ئەمە کاردانەوەی بە سەر هەرێمی کوردستان و بە تایبەت سلێمانیشدا هەبووە.
زیاتر وتی: پارێزگای سلێمانی دەرفەتی لە هەموو پارێزگاکانی عێراقی فیدڕاڵ و هەرێمی کوردستان باشترە بەڵام ئەگەر باش ئیدارەی نەدەین و ئەو ڕووبارو زێیانەی لە ئێرانەوە دەڕژێنە ناو هەرێم و ناوچەکەی ئێمە و ئەو بەنداوانەی لەسەریان دروست کراون، هاوسەنگییەکی تێدا دروست نەبێت، چ سامانی ئاو، چ ئاوی ژێرزەوی و چ کشتوکاڵ ، چ ئاژەڵ و سامانی ماسی و چ گەشتیاری هەموویان شکست دێنن و ژیان لەو ناوچانەدا نامێنێت، گوندەکان چۆڵ دەبن و ئاوەدانیەکان کوێر دەبنەوە.
پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند: ئێمە لە ڕاوێژی بەردەوامداین لەگەڵ لایەنی ئێران بۆ ئەوەی بتوانین بە هەماهەنگی سیاسەتی ئاو و قەبارەی بەردانەوەی ئاوەکان چارەسەر بکەین.
342/
Your Comment