٧ کانونی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٤:٥٣
پارتە کوردییەکان لە کەرکووک بە یەک لیست بەشداری هەڵبژاردن دەکەن

یەکگرتووی ئیسلامی لە کەرکووک لە ڕێککەوتنی پارتە کوردییەکان بۆ پێکهێنانی لیستێک بە مەبەستی بەشداری لە هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق هەواڵی دا.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ فاخر حەمید، بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی یەکگرتووی ئیسلامی لە کەرکووک لە ڕێککەوتنی پارتە کوردییەکان بۆ بەشداری پارتە کوردییەکان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی مانگی خەزەڵوەر لە ئەو پارێزگایە لە یەک لیستی هاوبەش هەواڵی دا و وتی پارتە کوردییەکان هەوڵ دەدەن لە چوارچێوەی لیستی کوردەکان، زیاتر لە شەش کورسی پارێزگا بە خۆیان تەرخان بکەن.

ناوبراو ڕایگەیاند: پارتە کوردییەکان ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکیان بۆ تاوتوێ کردنی بەشداری لە هەڵبژاردنی پێشوەخت بەڕێوە برد و سەبارەت بە چۆنیەتی هەڵباژردنی بەربژێرەکان باس و گفتوگۆیان کرد.

بەرپرسەکەی یەکگرتوو زیادی کرد: بەشداربووان لە ئەو کۆبوونەوە لەسەر زەروورەتی پێشکەشکردنی لیستێکی هاوبەش لە لایەن کوردەکان لە هەڵباژردنی پێشوەخت جەختیان کرد و ڕایانگەیاند کە ئەبێ هەوڵ بدەین بۆ دەست خستنی زیاتر لە شەش کورسی.

342/