به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا لە گەڕانەوەی زیاتر لە ٩٠٠ تیرۆریستی سووری بۆ سووریا لە ناوچەی قەرەباغەوە هەواڵی داوە.
ڕامی عەبدولڕەحمان، بەرپرسی مافی مرۆڤی سووریا بە وتنی ئەو هەواڵە ڕایگەیاند: ئەو چەکدارگەلە کە لەلایەن تورکیاوە بۆ ئامادەبوون لە شەڕی ئازەربایجان و ئەرمەنیا نێردرابوونە قەرەباغ دوای ئاگربڕ لە قەرەباغ گەڕاونەتەوە سووریا و لە ناوچەی عەفرین، باب و جرابلۆس جێگیر کراون.
شیاوی باسە، تورکیا بۆ دەستێوەردان لە ئەو شەڕە ٢هەزار و ٥٨٠ سەربازی ناردبووە قەرەباغ کە لە ئەو ژمارەیە ٢٩٣ یان کوژرا.
342/