٣٠ تشرینی دووەم ٢٠٢٠ - ١٤:٥٧
کوردستانی سووریا لێپرسینەوە لە داعشییەکانی دەسپێکردووە

هەندێک مێدیای سویدی کە سەردانی کەمپەکانی ئەلهەول و ڕۆژ لە کوردستانی سووریایان کردووە لە دەسپێکی لێپرسینەوە لە ئەندامانی بیانی داعش لەلایەن دادوەرە کوردەکانەوە هەواڵیان دا.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بەرپرسانی کوردی سووریا لە چەند ساڵی ڕابردوو لە شەڕ لەگەڵ گرووپی تیرۆریستی داعش، زیاتر لە ٢٠٠٠ ئەندامی بیانی ئەو گرووپەیان لە زیاتر لە ٥٠ وڵاتی جیهانەوە دەستگیر کردووە.

چەندین ساڵە بەرپرسانی کوردستانی سووریا داوا لە وڵاتانی ئەمریکی و ئەورووپی و ئاسیایی دەکەن کە هاووڵاتییەکانی خۆیان بگەڕێننەوە و لێپرسینەوەیان لێ بکەن، بەڵام ئەو وڵاتانە هیچ جۆرە وەڵامێک نادەنەوە و هەر بەو بۆنەوە کوردەکان بێ هیوا بوون لە ئەو وڵاتانە و ڕایانگەیاندووە کە ئەوان بۆیان نییە کە ئەو داعشیانە بە بێ ڕوون کردنەوەی چارەنووسیان، لەوێ بهێڵنەوە.

هاوکات لەگەڵ ئەوە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە نالەبار بوونی دۆخی ئەو کەمپانە هەواڵیان داوە.

342/