٢٤ تشرینی دووەم ٢٠٢٠ - ١٢:٣٠
ژمارەی قوربانیانی کۆڕۆنا لە ئێران گەیشتە 45738 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 13721 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو وڕۆژی ڕابردووەوە  483   کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە  45  هەزار و 738 کەس.

ڕاشیگەیاند:  ئێستا  880  هەزار و  542 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا   617  هەزار و  715 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.