٧ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٧:٥٨
رەخنەلە بێ دەنگی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لەهەمبەر کارەسات له بەحرەین

مەرجەعێکی باڵای تەقلید لە شاری قوم، داوای لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد کۆتایی بێنن بە بێ دەنگی خۆیان لە هەمبەر کاڕەساتەکانی بەحرەین.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :ئایەتوڵڵا حسێن نوری هەمەدانی مەرجەعی تەقلیدی شێعەکان لە شاری قوم رۆژی چوارشەممە بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک وێڕای شەرمەزار کردنی جینایەتەکانی ئالی خەلیفە لە بەحرەین جەختی کرد: رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بێ دەنگی سەرشۆڕانەی خۆیان لە ئاستی ئەو کاڕەساتانە کۆتایی بێنن و پێش بە خوێن ڕشتن و زوڵم و زۆرداری بگرن.

ئایەتوڵڵا نوری هەمەدانی لەو ڕاگەیێندراوە دا بە دەربڕینی نیگەرانی خۆی لە بشێوی و ناهێمنییەکانی چەند وڵاتی ئیسلامی وتی: رژێمی سەعودی وەکو جێبەجێکەری سیاسەتەکانی ئیسکتبار و زایۆنیستەکان لە ناوچە، جینایەتێکی زۆر ئەنجام دەدا کە کوشت و بڕ و قەڵاچۆی یەمەن، دەسوەردان لە کاروباری بەحرەین و پێشگرتن لە ئامادەبوونی هەندێک موسڵمان لە ڕێ و ڕەسمی حەج دا لەو نمونانەن.ئەومەرجەعەی تەقلیدی شێعەکان لە ڕاگەیێندراوی خۆی دا داوای لە موسڵمانان کرد بە پاراستنی یەکێتی، وریای پیلانەکانی ئیستکبار و زایۆنیسمی جیهانی و نۆکەرە ناوچەییەکانی ئەوان بن....

کۆتایی کورتە نامە/310