بە گوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی سومریە نیوز داگلاس ئالێن سێلێمن باڵوێزی نوێی ئەمریکا لە بەغدا جەختی کرد کە سیاسەتەکانی واشنتۆن لە هەمبەر عێراق نەگۆڕن.ناوبراو وتی: بۆ پتەوکردنی ئاڵووێری بازرگانی و ئابوری لە نێوان عێراق و ئەمریکا هەوڵ دەدەین و وتیشی واشنتۆن داکۆکی دەکات لە چاکسازییە ئابورییەکانی عێراق.
داگلاس ئالێن سێلێمن هەروەها لە بابەت هەڵمەتی ئازاد کردنی موسڵ وتی: ئەمریکا هەڵمەتی ئازاد کردنی موسڵی بە عێراق سپاردوە.باڵوێزی نوێی واشنتۆن لە عێراق وتی: واشنتۆن بەردەوام دەبێ لەسەر یارمەتییەکان و ڕاژە سەربازییەکانی بە دەوڵەتی عێراق بۆ شکست دانی داعش .
ناوبراو لە بابەت ئاوارە عێراقییەکانیشەوە وتی:ئەمریکا داکۆکی دەکات لە گەڕانەوەی ئاوارە عراقییەکان و گەڕانەوەی سەقام و هێمنی بۆ ئەو وڵاتە.
داگلاس ئالێن سێلێمن باڵوێزی نوێی ئەمریکا لە بەغدا پێنجشەممەی حەوتوی ڕابردوو مۆڵەت نامەی خۆی ڕادەستی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد.
داگلاس ئالێن سێلێمن لە جێگای ستوارت جۆنز لە پێنج شەممەی ڕابردوەوە لە بەغدا وەک باڵوێزی ئەمریکا دەستی بە کار کرد.
گۆڕانی باڵوێزی ئەمریکا لە بەغدا کە هەڵبەت لە دوو مانگ لەمەوپێشەوە باسەکەی لە ئارا دابوو دوایین گۆڕانکاریی دیپڵۆماتیکی دەوڵەتی ئۆباما عێراق بە هەژمار دێت....
کۆتایی کورتە نامە/310