به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : لە زمان هەواڵدەریی رۆیتەرز، سوپای رژێمی زایۆنی لە ڕاگەیێندراوێک دا بە باس کردنی ئەو هەواڵە وتی: پەلامارە بە هاوەنەکان هیچ زیانێکی گیانی و ماڵی نەبووە بەڵام سوپا خۆی ئەرکمەند دەزانێ وڵامی هەر کردەوەیەکی دوژمنانە بداتەوە.
لە ڕاگەیێندراوی سوپای رژێمی زایۆنی دا هاتوە: گولە هاوەنە هاوقێژراوەکان لە نێو خاکی سوریاوە لە بەرزاییەکانی جەولانی داگیرکراوی داوە.ئەو ناوچەیە لە نزیک شوێنی تێکهەڵچوونەکانی سوپای سوریا و نەیارانی ئەو وڵاتە دایە.
ڕژێمی زایۆنی لە شەڕی 1967 دا ناوچەی جەولانی سوریای داگیرکرد و لە ساڵی 1981 لە کردەوەیەک دا کە کۆمەڵگای جیهانی بە فەرمیی نەناسیوە ئەو ناوچەیەی بە بەشێک لە ناوچەکانی ژێر دەستەڵاتی خۆی ڕاگەیاند...
کۆتایی کورتە نامە/310